AvaToday caption
دووشەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندان، زەویهەژانێک لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان و چەندین شاری تورکیە و سووریەی ڕووى دا.
• تا ئێستا زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و زۆریش لە بن وێرانییەکان ماونەتەوە.
• ٦ ڕۆژ بەسەر ڕوودانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان تێدەپەڕێت، کەچى تا ئێستا بە سەدان کەس لە بن ڕووخاوییەکاندا ڕزگاریان نەبووە.
• گیانلەدەستدراوانى زەویهەژانەکەى ڕۆژاوای کوردستان و چەند شاری سووریەش زیاترە لە ٥ هەزار کەس و ٧ هەزاران کەسیش بریندار بوون.