Ana içeriğe atla

باران بەنداوى مەهابادى دەبووژێنێتەوە و کۆمارى ئیسلامیش وشکى دەکات

باران بەنداوى مەهابادى دەبووژێنێتەوە و کۆمارى ئیسلامیش وشکى دەکات
AvaToday caption
posted onApril 5, 2022
noyorum

🌐  ئاڤاتودەی

 ڕەزا جەهین بەڕێوەبەرى کاروبارى ئاوى شارى مەهاباد باسى لەوە کرد کە قەبارەى ئاوى کۆگاى دەریاچەى بەنداوى مەهاباد، گەیشتووەتە ١٧٥.٨ ملیۆن مترى سێجا کە ئەم ڕێژەیەش ١٥ ملیۆن مەتر سێجاى لە ساڵى ڕابردوو زیاترە و ئێستا ئاوى بەنداوى مەهاباد گەیشتووەتە ١٣٥٧ مەتر لە ئاستى دەریا کە ئەم ڕێژەیەش دوو مەتر زیاترە لە ئاستى ساڵى ڕابردووى بەنداوەکە.

ڕێژەى بەردانەوەى ئاو لە بەنداوى مەهاباد، ئێستا ١١ مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا کە ١٠ مەتر سێجاى بۆ ژیاندنەوەى جەزیرە و تاڵاو و گۆلاوەکانە، بەڵام بە پێى قسەى بەشێک لە خەڵکى شارەکە، کۆمارى ئیسلامى بە هۆى بێ پلانى و لە ڕێگەى گواستنەوەى ئاوەکانى کوردستان لە هەوڵى وشککردنى ناوچە کوردنشینەکانەو لە ساڵانى ڕابردوو شاهیدى چەندین پیلانگێڕى ڕژێم و سوپاى پاسداران لەم بوارە بووینەوە.

شایەنى باسە لە دەستپێکى پاییز و بارانبارینەکان، ٣٨٠.٥ میلیمەتر باران لە مەهاباد باریوە کە ئەم ڕێژەیەش لە چاو ساڵى ڕابردوو کە ٣٠٧.٦ میلیمەتر بووە، زیادى کردووە.

بەنداوى مەهاباد تواناى گلدانەوەى ١٩٧ ملیۆن مەترى سێجا ئاو و ١٧٢ ملیۆن مەتر سێ جا ئاوى خاوێنى هەیە کە دابینکەرى ئاوى خواردنەوەى شارەکەیە و هەورەها ١٢ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵى ئەم شارستانە لە ئاوى بەنداوى ماهابادەوە ئاودێرى دەکرێن.