Ana içeriğe atla

شەمزین محەممەدی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان پشووى کاتى پێ درا 

شەمزین محەممەدی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان پشووى کاتى پێ درا 
AvaToday caption
posted onFebruary 25, 2022
noyorum

شەمزین محەممەدی بەندکراوی سیاسیی کورد کە بە تۆمەتی"پڕوپاگەندە دژی نیزام" 5 مانگە بەندکرانی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان تێدەپەڕێنێت، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەممە پشووى کاتى پێ درا.

شەمزین محەممەدی، سەرەتای گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانی بۆکان دەستبەسەر و سەرەتای پووشپەڕ، پاش کۆتاییهاتنی قوناخی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.

لقی ۱۰۱ی دادگای سزادانی ۲ی بۆکان بە دادوەری پەیمان ڕۆستەمی، لە ناوەندی سەرماوەزی ئەمساڵدا، شەمزین محەممەدیی بە تۆمەتی " پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە 5مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دا. ناوبراو لە کۆتاییەکانی بەفرانباری ئەمساڵ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان.