هەواڵدەری مافی مرۆڤ هەنگاو ئاشکرای کردووە لە ساڵی ڕابروودا نزیکەى هەزار هاووڵاتى کورد قۆڵبەست کراون کە ناسنامەی کۆمەڵێکیان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.
بە پێی ئەو ئامارەی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە زیاتر لە ٤١٢ کەس لەو کەسانە بە تاوانی سیاسی دەستبەسەر کراون کە دەبێتە زیاتر لە ٥٨ لەسەدی کۆی ڕێژەکە. ئەو ٤١٢ کەسە بە تاوانی سیاسی و پێوەندی لەگەڵ حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا راگیڕاون.
هەر لە ماوەی ساڵی ڕابڕدوودا ١٧٠ چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی قۆڵبەست کراون. چالاکانی ژینگە، زمانی کوردی، مافەکانی ژنان و خوێندکارانی کورد بەشێکن لە کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
▪️ ٣٩ کۆڵبەڕ و ٣٥ چالاکی کرێکاری لە نێو قۆڵبەستکراواندان.
▪️ ٤٠ کەسی مەزهەبی لە نێو ئەو قۆڵبەستکراوانەدان.
قۆڵبەستکراوان لە پارێزگاکانى کوردستان:
▪️ پارێزگای ورمێ ٢٩١ کەس کە دەکاتە ٤١% قۆڵبەستکراو و بەمەش زۆرترین گرتوو بەر ئەو پارێزگایە دەکەون.
▪️ سنە ٢٦٦ کەس
▪️ کرماشان ٨٨ کەس
▪️ ئیلام ٤٤ کەس
▪️ خۆراسان ٤ کەس
▪️ لۆرستان ٣ کەس
لە نێو ئەو کەسانەی کە قۆڵبەستکروان و نێوەکانیان دیاری کراوە ٤٤ ژن، ١٣ منداڵ، ٢٢ چالاکی مێدیایی، ٢ پارێزەر، ٧ مامۆستا و ٣٢ خوێندکار بوونیان هەیە.