Ana içeriğe atla

ئەمریکا بەردەوامە لە دەستبەسەرکردن و دادگاییکردنى بەکرێگیراوانى کۆمارى ئیسلامى

دادستان ایالات متحده
AvaToday caption
posted onOctober 13, 2021
noyorum

دەنگى ئەمریکا بڵاوى کردەوە کە دوێنێ سێشەممە دادوەرى ئامریکا لە نیۆیۆرک قاچا‌خچییەکی ماددەى هۆشبەرى هێرۆیینى دادگایی کرد کە بەکرێگیراوێکى کۆمارى ئیسلامییەوە بە ناوى مالک محەممەد بەلوچ ‌زەهی کە بە "مالیک خان" بەنێوبانگە.

 

مالک محەممەد بەلوچ ‌زەهی تەمەنى ٣٨ ساڵە و یەکێکە لە مۆرەکانى کۆمارى ئیسلامى و چەندین ساڵە کار لەسەر بازرگانى ماددەى هۆشبەر دەکات و لە ئێرانیش یەکێکە لەو کەسانەى کە زۆرترین ماددە بڵاو دەکاتەوە.

لە لایەن وڵاتى کینیاوە دەستبەسەر کراوە و لە ٩ى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢١ نێردراوە بۆ ئەمریکا و دوێنێ سێشەممە ١٢ى ئۆکتۆبەر لە لایەن دادوەر سارا نێترن ـەوە دادگایی کرا. هۆکارى دەستبەسەرکردنەکەشى کارکردن بووە لە ناردنى ماددەى هۆشبەر لە وڵاتى کینیاوە بۆ ئەمریکا و بڵاوکردنەوەى لەو وڵاتە. هەروەها دادوەرەکەى ئەمریکا باسى لەوە کردووە کە ئەم پیاوە ٤٠٠ کیلۆ هێرۆیینی بۆ ئامریکا و مێتامفتامینی بۆ ئوسترالیا بە قاچاخ هەناردە کردووە.

لە بەیاننامەى دادوەرى ئەمریکادا هاتووە: بەلوچ زەهى قاچاخچییەکى ماددەى هۆشبەر و نیشتەجێى ئێرانە کە خەریکى بڵاوکردنەوەى مێتامفتامین و بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەى هێرۆیینە و لە ئەگەرى تۆمەتباربوون بەلانى کەمەوە بە ١٠ ساڵ زیندانى یا زیندانیی هەتاهەتایی سزا دەدرێت، بەڵام تا کاتى تۆمەتبارنەبوون و نەسەلماندنى تاوانباربوونى، بە بێتاوان هەژمار دەکرێت.