Ana içeriğe atla

سووتانى ٦٥ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی شاباد و داڵاهو

ئاگرلێکەوتنەوەی ٦٥ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی شاباد و داڵاهو
AvaToday caption
posted onJune 16, 2021
noyorum

پاش ئاگرلێکەوتنەوەی زەویی کشتوکاڵییەکانی گوندی "دێزگەران"  سەر بە شاری شاباد ۵۰ هێکتار لە زەوییە ناوبراوەکان بوون بە خۆڵەمێش. 

هەر لەم بارەیەوە ۱۵ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی داڵاهو سوتێنرا و لە نێو چوو. هەر لەم پەیوەندییەدا ۱۰ هێکتار لە زەویی گەنمی گوندی "تلێسم" و پێنج هێکتار لە گوندی"سەرمیل" ئاگری لێکەوتەوە، کە بە یارمەتیی خەڵکی خۆجێئی ئاگرەکە کونترۆل کرا و کوژایەوە.