AvaToday caption
پاش ئاگرلێکەوتنەوەی زەویی کشتوکاڵییەکانی گوندی "دێزگەران" سەر بە شاری شاباد ۵۰ هێکتار لە زەوییە ناوبراوەکان بوون بە خۆڵەمێش.
هەر لەم بارەیەوە ۱۵ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی داڵاهو سوتێنرا و لە نێو چوو. هەر لەم پەیوەندییەدا ۱۰ هێکتار لە زەویی گەنمی گوندی "تلێسم" و پێنج هێکتار لە گوندی"سەرمیل" ئاگری لێکەوتەوە، کە بە یارمەتیی خەڵکی خۆجێئی ئاگرەکە کونترۆل کرا و کوژایەوە.