Ana içeriğe atla

عەرەبستان لەگەڵ ئیسرائیل ئاشت دەبێتەوە

عەرەبستان لەگەڵ ئیسرائیل ئاشت دەبێتەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 23, 2020
noyorum

بەرپرسانی عەرەبستان دەلێن دەوڵەتی ئەو وڵاتە بە تەمایە لە چوارچێوەی ڕێزدانان بۆ مەزهەبەکان ، بابەتی دژە یەهودییەکان لە ناو کتێبی قووتابخانەکانیان بسڕنەوە.

 

ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە محەمەد بن سەلمان جێگری پاشای عەرەبستان شەپۆلێکی کاری دژی تووندوتیژی لە بەشی پەروەردەی ئەو وڵاتەدا دەست پێ کردووە.  لە بەشێک لە کتێبەکانی ئەو وڵاتەدا یەهوودییەکان بە بەراز و مەیمون  دەشوبهێندران.

عەرەبستان هەروەها بێڕێزی بە یەهودی و مەسیحییەکانی ئەو وڵاتەی لە ناو مزگەوتەکان قەدەغە کردووە.

سەلمان بن عەزیز پاشای عەرەبستان چەند مانگ بەر لە ئێستا لە هەنگاوێکدا کە بە شکاندنی نەریت داندرا دەگەڵ خاخامێکی یەهودی کۆببووە. بەرپرسانی عەرەبستان ئیزنی بڵاوبوونەوەی فیلمێکیان سەبارەت بە هۆلۆکاستی یەهودییەکان لە جەژنوارەیەکی سینەمایی ئەو وڵاتەدا دابوو.

کاناڵی ئێم بی سی عەرەبستان مانگی ڕەمەزانی ڕابردوو زنجیرەیەکی بڵاو دەکردەوە کە تێیدا کەسایەتێکی بازرگانی بەرگری لە هەبوونی پێوەندی بازرگانی دەگەڵ ئیسرائیل دەکرد. ئەو کەسایەتیە دەیگووت دووژمنە ڕاستەقینەکانمان فەلەستینییەکانن کە سەرەڕای ئەو هەموو هاوکاریەی ڕیاز بۆیان بەڵام بێڕێزمان پێدەکەن.

ئەگەرچی دەوڵەتی عەرەبستان وەک بەحرەین و ئیمارات پێوەندییەکانی دەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی نەکردووەتەوە بەڵام پێدەچێت بە درووستکردنی هێندێک ئاڵووێر عەیبەی پێوەندی دەگەڵ یەهود و ئیسرائیل بذشکێنێت. بە گووتەی لێکۆڵەران ، دەوڵەتی عەرەبستان لەو بڕوایەدا کە بیروڕای گشتی ئەو وڵاتە هەتا ئێستا بۆ ئاسای بوونەوەی پێوەندییەکانی ڕیاز و ئیسرائیل ئامادە نییە.

ناوەندی واشنگتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نیزیک کە مانگی ڕابردوو بڵاو بووە. نیشانی دەدات تەنیا ٩ لەسەدی هاووڵاتیانی عەرەبستان هاوڕای ئەوەن پێوەندی بازرگانی و وەرزشی دەگەڵ ئیسرائیل هەبێت.