Ana içeriğe atla

ئەمریکا دەبێت ئۆکسیژینى ماڵى تاران بپچڕێنێ و گورز لە دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانى بدا

ئەمریکا دەبێت ئۆکسیژینى ماڵى تاران بپچڕێنێ و گورز لە دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانى بدا
AvaToday caption
posted onSeptember 1, 2020
noyorum

لە دۆخێکدا کە ئەمریکا ڕایگەیاندووە "میکانیزمى ماشە" دژى کۆمارى ئیسلامى چالاک دەکات، جیکوب نەیجڵ ـى ئەندامى باڵاى دامەزراوەى بەرگرى لە دیموکراسییەکانى (FDD)و مارک دووبوویتز سەرۆکى ئەم دامەزراوەیە لە وتارێکى هاوبەش کە ٣١ى ئەم مانگە لە ماڵپەڕى شڕۆڤەیی "نیوزویک" بڵاویان کردەوە، چەند پێشنیارێکیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشە ئەتۆمییەکانى کۆمارى ئیسلامى خستووەتە ڕوو تا پاڵەپەستۆى زیاترى ماڵى و گەمارۆى سەر تاران زیاتر بکرێت.

 

لە پێشەکى وتارەکەدا هاتووە کە دوومانگ ماوە تا هەڵبژاردنەکانى سەرکۆمارى ئەمریکا لە مانگى نۆڤەمبەر ە ئەم دەرفەتەش زۆر گرنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کۆمارى ئیسلامى و سەرەڕۆییە ئەتۆمیی و ناوچەییەکانى. دەوڵەتى ترامپ دەبێت قەڵغان و پارێزەرێک دروست بکات بۆ بەرگرتن لە گەڕانەوەى دەوڵەتەکانى دواترى ئەمریکا بۆ ڕێککەوتننامە شووم و عەیبدارە ئەتۆمییەکەى بەرجام و هەنگاوى جددى بۆ دروستکردنى فشارى زۆر دژى کۆمارى ئیسلامى وەڕێ بخات.

دەوڵەت دەبێت هەرچى زووە کۆمەڵەى ماڵى کۆمارى ئیسلامى بخاتە نێو لیستى ڕەشەوە و ١٣ بانکى ئێرانى کە ماونەتەوە لە سوئێفت بخاتە دەرەوەى ئەم سیستەمە و تەنیا کاناڵێک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانى مرۆڤدۆستانە بهێڵێتەوە. ئەم هەنگاوە ئۆکسیژینى ماڵى تاران دەپژڕێنێت و دەبێتە هۆى مانگرتن و ناڕەزایەتى کرێکارى دژى ڕژێم و بۆ گفتوگۆى ئایندە هەرەمى پاڵەپەستۆ دروست دەکات.

دەوڵەت دەبێت درز و کونەکانى ئێستاى سیاسەتى "دیوارى گەمارۆ بۆ هێشتنەوە سیاسى و بازاڕییەکان" گەورەتر بکات و سزا بۆ پاڵپشتییەکانى ڕژێم لە تیرۆریزم و بەرنامەى مووشەکى بالستیک و پێشێلکردنى مافى مرۆڤ و گەندەڵى بگرێتە بەر.

کۆماریخوازەکان دەبێت بە پەسەندکردنى بڕیارنامەیەک لە کۆنگرە ڕوونى بکەنەوە کە هەڵوەشانەوەى گەمارۆکان لە لایەن دەوڵەتەکەى جۆ بایدن ئەگەر لە هەڵبژاردەکان سەرکەوێت، نابێتە هۆى گڕۆینى ڕوانگە ئابوورییەکان لەبارەى ڕەفتارە نایاساییەکانى تاران. کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەبێت چاوەڕوان بن کە ئەگەر کۆماریخوازەکان لە ماوەى چوار ساڵى ئایندە دەسەڵات بگرنە دەستەوە، هەموو گەمارۆکان دەگەڕێنەوەو  سەرمایەکانى خۆیان لە ئێران لە دەست دەدەن.

هەڵەى دەوڵەتەکەى باراک ئۆباما ئەوە بوو کە دەستى دەزگا زانیارییەکانى ئەمریکا و زانیارییە دەرەکییەکانى بەست. ئەمە هەرەمێکە کە واشنتۆن دەبێت دژى تاران سوودى لێ وەربگرێت.

لە درێژەى ئەم وتارەدا، نووسەرەکان گوتوویانە ئەگەر ئیسنەپ بک ببێتە هۆى دووبارە دانانەوەى گەمارۆکانى نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت ئاستى خواستەکانى پەیوەست بە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى دووبارە دیارى بکرێنەوە تا بەر بە هەڵەکانى بەرجام بگیردرێت.

دووبوویتز و نەیجڵ پێداگرى لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە درێژترکردنەوەى ماوەى هەڵوەشانەوەى گەمارى بەرنامە ئەتمۆییەکەى کۆمارى ئیسلامى (بەندى ڕۆژئاوابوونى خۆر) و زیادکردنى سەردانەکان لە سایتە ئەتمۆییەکانى ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتننامەیەکى باشتر لەگەڵ تاران، بەس نییە. ڕێککەوتنى نوێ دەبێت هەموو ئاراستە و ڕێگاکانى گەیشتنى کۆمارى ئیسلامى بە چەکى ئەتۆمى ببڕێت. ئەم ئامانجە دەبێت لەم ڕێگەیەوە دەست بێ بکات کە بەرهەمهێنانى کەرەستەى ئەتۆمى لە خاکى ئێران یاساغ بێت و دەبێت وەک زیاتر لە ٣٠ وڵاتى دیکە، سووتەمەنى ئەتۆمى پێویست بۆ بەرهەمى ئاشتیانەى ئەتۆمى لە بازاڕى ئازاد بکڕدرێت.

لە کۆتایی ئەم وتارەدا هاتووە کە ڕێککەوتنێکى نوێ دەبێت بە بەردەوامى ڕێگەکانى گەیشتنى کۆمارى ئیسلامى بە چەکى ئەتۆمى ببەستێت. دەوڵەتى ترامپ و تیمەکەى جۆ بایدن دەبێت سەرەڕاى هەموو جیاوازییە سیاسییەکانیان لەمەڕ ئێران، پەند لە هەڵەکانى ڕابردوو بگرن و سیاسەتگەلى کاریگەرتر بەرامبەر کۆمارى ئیسلامى دابڕێژن تا تواناى مووشەکى و گەیشتن بە بۆمبى ئەتۆمى لە لایەن کۆمارى ئیسلامى بێهێز بکرێت.

 

لینکەى وتارەکە بە ئینگلیزى:

https://www.newsweek.com/confronting-iran-before-november-election-opinion-1528577