Ana içeriğe atla

 دەسەڵاتی ئەردۆغان بۆ کۆنترۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زباد کرا

 دەسەڵاتی ئەردۆغان بۆ کۆنترۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زباد کرا
AvaToday caption
posted onJuly 29, 2020
noyorum

ڕۆژی چوارشەممە، پەرلەمانی تورکیە یاسایەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەو یاسایە بەرپرسانی ئەو وڵاتە هێزێکی زیاتریان دەبێت بۆ کۆنترۆڵی زیاتری تۆڕە کۆمەلایەتییەکان.

ئەو یاسا نوێیە، کۆمپانیا گەورەکانی وەک فەیسبووک و تویتێر ناچار دەکات لە تورکیە نووسینگەی خۆیان بکەنەوە و ئەو نوێنەرایەتیانە وڵامگۆی ناوەرۆکی ئەو بابەتانە بن کە لەو تۆڕانە بڵاو دەبێتەوە.

بە پێی ئەو یاسایە ئەگەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نووینگەی خۆیان لە تورکیە نەکەنەوە، لە ڕووی ماڵیەوە سزای قورس دەدرێن و ڕووبەڕووی قەدەغەی ڕێکڵام و هەروەها کەمکردنەوەی پانتای نێت دەبنەوە.

یەکێک لە خالە مەترسیدارەکانی ئەو یاسایە ئەوەیە کە داوا لە کۆمپانیاکان کراوە  دەبێ زانیاری بەکارهێنەران لە ناو تورکیە پاشەکەوت بکەن.  ناڕەازیان پێیان وایە ئەو یاسایە ئاستی ئازاد ڕادەربڕین لە تورکیە کە هەر ئێستا میدیاکانی بە تووندی لە لایەن دەسەڵاتەوە کۆنترۆڵ دەکرێن، لە جاران کەمتر دەکاتەوە.

هەتا ئیستا هەزاران کەس لە تورکیە بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سزا دراون و دەستبەسەر کراون. هەتا ئیستا کۆمپانیا جیهانیەکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هیچ کاردانەوەیەکیان بەو یاسایە نەبووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ئازادی ڕادەربڕین، هەتا ئێستا لە تورکیە ٤٠ هەزار ماڵپەر داخراون.
لە لایەکی دیکە تورکیە بە ٦ هەزار داواکاری بۆ لابردنی بابەتی بلاو کراوە لە تویتەر لە سەرووی هەموو وڵاتانی جیهانە بۆ کۆنترۆڵی ئەو تۆڕە کۆمەلایەتیە.