Skip to main content

هیدایەت عەبدوڵاپور، بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

هیدایەت عەبدوڵاپور، بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە
AvaToday caption
posted onMay 9, 2020
nocomment

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە ٣ کاتژمێر پێش ئێستا ، هیدایەت عەبدوڵاپور کە بەندکراوێکى کوردى حوکمدراوە بە ئیعدام، لە بەندەکەی خۆی بردراوەتە دەر و  نازانرێ بۆ کوێ بردراوە.

 

ڕۆژی دووشەممە ڕەزبەری ساڵی ٩٧، دیوانی باڵای ڕژیمی ئێرانی داگیرکەر، سزای لەسێدارەدانی بۆ هیدایەت عەبدوڵا پور پشت ڕاست کردبووە.

پێشتر یەکێک لە نیزیکەکانی هیدایەت بڵاوی کردبووە کە دوای ئەوەی حوکمی ئیعدامی هیدایەت لە لقی ٤٧ دادگای باڵای ئێران ڕەت کرابووە و بۆ دادگای ورمێ نێردرابووە، هیدایەت لە دادگای ئەو شارە لەسەر داوای حیفازەتی ئیتلاعات لە لایەن لقی دووی دادگاەوە جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

هیدایەت عەبدوڵاپور ماوەی ٧٨ ڕۆژ لە ژوورەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاردابوو بۆ ئەوەی بە زۆری دانپێدانانی پێ بکرێت.