Skip to main content

پێنج ساڵ زیندانی بۆ شارام کازمیان بڕایەوە

پێنج ساڵ زیندانی بۆ شارام کازمیان بڕایەوە
AvaToday caption
posted onMay 9, 2020
nocomment

کەمپینی بەرگری لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی، ڕایگەیاندووە، چالاکی مەدەنی کورد، شارام کازمیان لە لقی دەی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ سزاکەی پشت ڕاست کراوەتەوە.

سزای شارام کازمیان ڕۆژی دوازدەی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی دووی دادگای ورمێ بە سەرۆکایەتی عەلی شێخلو بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەموو چالاکیەکی چالاکانی کورد دەباتە خانەی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی بۆ ئەوەی تێچووی کاری فەرهەنگی و مەدەنی لە کوردستان بباتە سەر.