Skip to main content

ئێران فڕۆکەکانى بە ڕەنگکردنى لەسەریەک نمایش دەکات

ئێران فڕۆکەکانى بەبۆیەى نوێ و جۆراجۆر نمایش دەکات
بنەماى کۆمارى ئیسلامى لەسەر فرتوفێڵکردن لە خەڵکەکەى دامەزراوە
posted onNovember 11, 2018
nocomment

 

توێژەرێک لەبارەى نمایشکردنى فرۆکە جەنگییەکانى ئێران بابەتێک لەگۆڤاری (زە ئەنتەرناشیوناڵ ئینتریست) لەبارەى دوایین دیمەنی کۆتایی فرۆکە جەنگییەکان کەتاران ڕایگەیاندووە، دوایین ڤێرژەنی فرۆکەجەنگییەکانى کوسەرە، بڵاوکردۆتەوەو، ئەو بانگەشە ساختەکانى کۆمارى ئیسلامى ئاشکرا دەکات.

 

سیپاستیان ڕۆبڵن، توێژەری بوارى سەربازی ڕایدەگەیەنێت " تاران پلانى هەیە ٥٠ فرۆکەى جۆرى بروسک (الصاعقة – ١) و ١٤ فرۆکەى جۆری بروسک (الصاعقة – ٢) لە ڕێگەى درووستکردنەوەیان بە کەرستەى ئێف ٥ ئی و ئێف ٥ ئێف دروست بکاتەوە".

دەشڵێت " کەرتى پیشەسازی بەنیاز بووە فرۆکە جەنگییەکەى کەوسەر – ٨٨ نمایش بکات، بەڵام لەمانگی ئابی ڕابردوو ئامادە نەبوون بۆ نمایشکردن، بۆیە ناچار بوو دەست بۆ فێڵێکى سادە ببات، ئەویش نمایشکردنەوەى فرۆکە کۆنەکانى خۆى بووە، بەڵام بەبۆیەکى نوێوە".

تاران وەک خۆ دەرخستنێک بەرامبەر توانای پیشەسازی فرۆکەوانیدا ئەو فرۆکانەى لەبەردەم کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و ناوخۆیی نمایش کرد، کەزۆربەیان ئاگایان لەوە بوو " ئەو فرۆکانە هەموویان کۆنن و شتی تازەى تێدا نی ە". ئەو توێژەرە لەمانگی شوباتى ٢٠١٧ وتارێکى لەبارەى فرۆکە جەنگییەکانى ئێرانیەکان جۆرەکانى برووسکە بڵاوکردبوویەوە، کەئەوکات تاران سوور بوو لەوەى لەلایەن کەرتى پیشەسازی ناوخۆیی دروست کراون، بەڵام دواى ساڵێک و نیو، دووبارە ڕژێمى ئێران بڵاویکردەوە کە فرۆکەیەکى سەدا ١٠٠  دروستکراوى ناوخۆیی دروستکردووە، ئەمجارەش ناوی لێنا (کەوسەر)، بەڵام لەبنەڕەتدا هەمان شێوەى فرۆکەکانى ئێف ٥ تایگەرى هەیە، کەدوو فرۆکەوان لەخۆ دەگرێت. پێناچێت کەوسەر لەرووى لەش و دیکۆرەکەى هیچ جیاوازییەکى لەگەڵ ئێف ٥ ـدا نییە، کە حەسەن ڕوحانی، سەرۆکى ئێران لەجێگەى فرۆکەوانە سەرەکییەکە دانیشتبوو.

رۆبڵن ئەو پرسیارەش ئاراستەى تاران کردووە بەوەى "تاچەند بەرنامەى دروستکردنى فرۆکەى جەنگی پێشکەوتوو هەبووە؟، و بۆ چی هەمان فرۆکەکانى هاوینى پێشوو نەبوون، بەڵکو شتێکى جیاوازتریان بەهەمان ناونیشان پێشکەش کرد؟".

ئەو توێژەرە پشت بە زانیارییەکانى باباک تاغفانی، پسپۆڕی فرۆکەوانى ئێرانى دەبەستێت کاتێک دەڵێت " کەوسەر تەنها تاقیکردنەوەیەکى ئەلیکترۆنى فرۆکەوانى بووەو، بەڵکو ئەوەى نمایشکراوە ئێف ٥ سادە بووە بە کۆمەڵێک تەکنەلۆژیاى فرۆکەوانى نوێوە".

کە سەرچاوەکانى باس لەوە دەکەن "بنەڕەتى ئەو بەرنامەیەش لەلایەن چینیەوە دابینکراوە، بۆ ئەوەى بەبۆیەکى نوێوە وای نیشان بدەن کەفرۆکەیەکى نوێیەو، بە بەرنامەیەکى فۆتۆشۆپیش کۆمەڵێک دەستکاریی کراوە". یەکەم تاقیکردنەوەی ئەندازیاری ئێرانیش لەسەر فرۆکەى ئێف ٥ نەوەتەکانى سەدەی ڕابردوو بوون، کەهاوکات بوون لەگەڵ تاقیکردنەوەى فرۆکەى ئازارکس بووە، بەڵام ئەوەى ڕاستى بێت " فرۆکەى جەنگی کەوسەر ڕاستەقینە نییەو، ئامادەش نەکراوە".

هەرچەندە تاران لە ٢٠١٣ پەرەپێدانى فرۆکەى کەوسەر ٨٨ ڕایگەیاند، کەئەو کات دووپاتی کردەوە "تواناى هێرشکردنە سووکەکانى هەیە'. سەرەڕاى کاریگەریبوونیان بە ئێف ٥، بەڵام نمونەى فرۆکەکەکان تاڕادەیەک جیاوازییەکیان لەنێو خۆیاندا هەیە، کەبەشێکیان بچووکترن، بەڵام هاوشێوەى فرۆکە مەشقییەکانى ئایدکات ٣ ـى تایوانی هەیە.

بە گووتەى بەرپرسانى تاران کەوسەر ٨٨شوێنى فرۆکەوانەکەى بەئاوێنەیەکى دیجیتاڵیەو، بزوێنەرەکەشى جی ٨٥ - ١٣ ـى هەمەجۆرە، کەلەشێوازی ئێف ٥ دروست کراون. ڕۆبڵن دەشڵێت " ئامادەبووانى مەراسیمى نمایشکردنى فرۆکەکە کەیەکێکیان خودی ڕوحانى بووە، لە تەمووزی ٢٠١٧ کەوسەر ٨٨  نمایشکرا، بەڵام لەساڵى ٢٠١٨ بەناوی فرۆکەیەکى نوێ هەمان فرۆکە نمایشکرایەوە".

لەدواى سەپاندنى سزا ئابوورییەکانى ئەمەریکا بەسەر کۆمارى ئیسلامی ئێران، چاوەڕوان دەکرێت " ئەو وڵاتە پەنا بۆ فرۆکە جەنگییەکانى یاک ١٣٠ـى ڕووسی ببات، یاخود جی ئێڵ ١٠ـى چینی ببات، کەتەنها بۆ کارى ڕاهێنان بەکار دێن.