Skip to main content

ئێران ئەنجامدەری یەک لەسەر سێی ئیعدامەکانی جیهانە

ئێران ئەنجامدەری یەک لەسەر سێی ئیعدامەکانی جیهانە
AvaToday caption
posted onApril 21, 2020
nocomment

سزای سێدارە، کووشتنی بە ئەنقەستی ئینسانەکانە و سزایەکە قەرەبوو نەکراو، سیستەمێکی دۆراوە و ناتوانێ پێش لە ڕوودانی تاوان بگرێت.

 

ئەوە بەشێکە لە قسەکانی گوین نیوسام، قایم مقامی ئیالەتی کاڵیفۆرنیا لە ئەمریکا کە لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتی نوێی خۆی سەبارەت بە ئیعدامەکانی جیهان بەوە دەستپێکردووە. بێ بەزەییانە، نائینسانی و پڕ لە چکۆلەکردنەوە ئەو دەستەواژانەن کە لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ناوبردنی سزای سێدارە بەکاریهێناون و جارێکی دیکە خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەو سزایە بوو.

دوای چین، ئێران بە ٢٥١ سزای سێدارە لە پلەی دووهەم دایە و بەرپرسی زیاتر لە یەک سێهەمی ئیعدامەکانی جیهانە. عەرەبستان بە ١٨٤ ئیعدام لە پلەی سێهەمدایە و عێراق و میسر لە پلەی چوارەم و پێنەجم دێت ئەویش بە ١٠٠ و ٣٢ ئیعدام لە ساڵی ٢٠١٩.

لە ڕاپۆرتەدا هاتووە ئێران، عەرەبستان و عێراق بەرپرسی ٨١ لەسەدی سزای سێدارەکانی جیهانن.