Skip to main content

کۆماری ئیسلامی ناتوانێ پێش بە هێرشە سایبرییەکانى ئیسرائیل بگرێت

کۆماری ئیسلامی ناتوانێ پێش بە هێرشە سایبرییەکانى ئیسرائیل بگرێت
بۆ دووەم جار ئیسرائیل هێرشی سایبیری کردە سەر چەندین ناوەندى ئەتۆمى کۆمارى ئیسلامى
posted onNovember 6, 2018
nocomment

 

بە گووتەی کاناڵی ١٣ی ئیسرائیلی لە ڕۆژانی ڕابڕدوودا ئەو وڵاتە هێرشێکی بەربڵاوی سایبیری کردووەتە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران.

 

لە دوای ناردنی ڤایرۆسی ئێستاکسنێت بۆ نێو سیستەمی کامپیوتەری گرێدراو بە کەرتی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران لە ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن ئیسرائیل، بۆ دووەەم جار لە ڕۆژانی رابڕدوودا بە گووتەی کاناڵی ١٣ی ئیسرائیل هێرشێکی بەربڵاوتر لە هێرشی پێشوو کراوەتەوە سەر سیستەمی کامپیوتەری پێوەندیدار بە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران.

 

هیرشە نوێکەی ئیسرائیل لە جاری پێشوو بەهێزتر بووە

ئەوڕۆ ١٥ی خەزەڵوەر ڕۆژنامەی ئێران لە زمانی کاناڵ ١٣ی کەناڵى ئاسمانى ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە هێرشی سایبیری ئەوجارە تۆڕە ستراتژیک و ژێرخانییەکانى ئێرانی بە ئامانج گرتووە و هێزی خراپکردنی ئامانجە دیاریکراوەکانی زۆر لە ڤایرۆسی ئێکساتکسنێت بەهێزتر بووە.

 

سیخوڕی بەسەر تەلەفۆنی ڕوحانی هاوکات لەگەڵ هێرشی سایبری

سەردار جەلالی سەرۆکی ڕێکخڕاوی پەدافەندی غەیرە عامیل باسی لەوە کردووە کە قسە تەلەفۆنییەکانی ڕوحانی لە لایەن تۆڕە سیخوڕییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵ کراوە. جێگای وەبیری هێنانەوەیە لە کاتی چوونی سەفەری خامنەیی بۆ شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەموو قسەکانی ناوبراو لە لایەن سیستەمی شنودی تۆڕە سیخوڕییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە  کۆنتڕۆڵ کرابوو.

 

کۆماری ئیسلامی لەبەرامبەرهێرشە سایبیریەکانی ئیسرائیل داماوە

رؤژی ١٤ی خەزەڵوەڕ وەزیری پێوەندییەکانی ئێران وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هێرشی سایبیری ئیسرائیل بۆ سەر بارەگا ئەتۆمییەکانی ئێران زۆر داماوانە ڕایگەیاند کە ئەوان پرسی هێرشەکانی ئیسرائیل دەبەنە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێویستە سنوورێک بۆ کردەوەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل دابنرێت.