لیندزی گراهام سناتۆری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو وێرای بە شێرپەنجەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ناوبردنی کۆماری ئیسلامی گووتی: چارەسەری قەیرانەکانی لوبنان، سوریە و عێراق بەستراوە بە دوورکردنەوەی ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە.
گراهام لە دانیشتنێکدا لە کۆنفرانسی مونیخ گووتی کە ئامانجی ئێران دەستپێراگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمیە و ئەگەر بۆمبی ئەتۆمی بەدەست بێنێت بەکاریشی دێنێت.
ئەو سناتۆرە کۆماریخوازە گووتی دەوڵەتی ترامپ لە بەرابەر ئەوەدا بانکێکی سووتەمەنی ئەتۆمی ئوروپایی سوتەمەنی ئەتۆمی بەسەر ئێران و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابەش بکات بۆ ئەوەی بتوانن دەستیان بە وزەی ئاشتیانە ڕابگات ئامادەگیان هەیە گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی لابەرن.
ئەو ئەندامەی کۆماریخوازەکانی مەجلیسی سەنای ئەمریکا گووتی: ئەوە جێگرەوەیەکە کە واشنگتۆن بۆ ڕێککەوتنی بەرجام لەگەڵ ئێران وەبەرچاوی گرتووە.
گراهام ڕژیمی بە هۆکاری هەموو ئەو کێشانە زانی کە ناوچەکە لەگەڵی ڕووبەڕوویە و لەو چوارچێوەدا باسی لە ڕۆڵی قەیران خوڵقێنی ئێران لە وڵاتانی عێراق، سوریە، یەمەن و لوبنان کرد.