پاش هێرشە مووشەکییەکەى ئێران بۆ سەر هەردوو بنکەى سەربازى ئەمریکا لە عەین ئەسەد و هەریر، ھەر سێ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر دۆخى کوردستان کۆ بونەوە.
دواى کۆبوونەوە، هەرسێکیان پێکەوە ڕاگەیەندراوێكیان دەرکرد کە ئەمە بەشێکیەتى:
دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خرانه به‌ر باس. هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرا.
له‌م چوارچێوه‌يه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى، نيگه‌رانيى قووڵى خۆيان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى. له كاتێكدا كه مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه و هه‌ڕە‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه هه‌يه.
ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى پێش و پێشهاته‌كانى ئه‌م به‌ره‌به‌يانييه، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ڕێكارى سه‌ربازى به هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ديپلۆماسيانه‌ى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئارامييه.
داواش له هه‌موو لايه‌ك ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له ململانێكانيان به‌دوور بگرن. هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به پێويست ده‌زانێت.
به‌تايبه‌تى كه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه و كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانيان هه‌ڵكشاون. بۆيه داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.