Skip to main content

ددانپێدانانی کۆماری ئیسلامی بە کوشتنى ١٥٠٠ خۆپێشاندەر

ددانپێدانانی کۆماری ئیسلامی بە کوشتنى ١٥٠٠ خۆپێشاندەر
AvaToday caption
posted onDecember 23, 2019
nocomment

هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمان چوار سەرچاوە و بەرپرسی ئێران ڕایگەیاندووە لە ناڕەزایەتیەکانی حەوتووی کۆتایی مانگی گەڵاڕێزان نزیک ١٥٠٠ کەس کووژراون. ئەو کوشتارە دوای فەرمانی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئەنجام دراوە.

 

هەواڵدەری ڕۆیتەرز رۆژی دووشەممە دووی مانگی بەفرانبار لە ڕاپۆرتێکی تایبەتیدا و لە زمان بەرپرسانی فەرمی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردووەتەوە لە ناڕەزایەتییەکانی حەوتووی کۆتایی مانگی گەڵاڕیزان ١٥٠٠ کەس بە دەست هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کووژراون.

ڕۆیتەرز نووسیویەتی خامنەیی بڕیاری ڕوبەڕووی تووندی دژی خۆپێشاندەران داوە و ئەو بڕیارە لە لایەن سێ بەرپرسی بەیتی ڕەهبەریی کۆماری ئیسلامییەوە پشت ڕاست کراوەتەوە و کەسی چوارەمیش کە بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامییە پشتڕاستی کردووەتەوە ئەو فەرمانە لە لایەن خامنەییەوە دراوە. خامنەیی لە بڕیارەکەیدا گووتویەتی: هەرچییەک دەتوانن بیکەن بۆ ئەوەی پێش بە خەڵک بگرن، کۆماری ئیسلامی لە مەترسیدایە!

خۆپێشاندانن

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆیتەرز لە ماوەی کەمتر لە دوو حەوتووی خۆپێشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ١٥٠٠ کەس کوژراون کە ١٧ کەسیان منداڵ بوون و هەروەها ٤٠٠ کەسیان ژن و هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بوون.

ئەو ئامارەی ڕۆیتەرز لە شوێنگەلی وەک ناوەندە ئەمنییەکان، مردووشۆرەکان، ساردخانە و نەخۆشخانەکان و دکتورەکان کۆ کراوەتەوە. ڕۆیتەرز نووسیویەتی نوێنەرانی دەوڵەت خۆدەدزنەوە لەوەی بڵێن بڕیارەکە لە لایەن خامنەیی و لە ڕۆژی ٢٦ خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران دراوە. تەنانەت نوێنەری ڕژیمی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی دەبوێری لە وڵامدانەوە بەو پرسیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، خۆپێشاندانەکان ٢٦ خەزەڵوەر گەیشتە تاران و خەڵک خوازیاری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بوون.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ٢٦ خەزەڵوەردا بە هۆى سوتاندنی وێنەکانی خۆی و خومەینی لە لایەن ناڕزایانەوە لە بەرپرسانی ئەمنی تووڕە بووە. خامنەیی لە درێژەدا گووتویەتی کۆماری ئیسلامی لە مەترسیدایە و لە لایەن منەوە دەسەڵاتى هەر کاریکتان پێ دراوە کە کۆتایی بەو دۆخە بێنێت.

ئەو کەسانەی کە لە ماڵی خامنەیی بوون، سەرجەم پێیان وابووە خۆپێشاندەران خوازیاری ڕووخانی کۆماری ئیسلامین.