Skip to main content

مامۆستایەک خۆى کردە قوربانى قوتابییەکانى

مامۆستایەک خۆى کردە قوربانى قوتابییەکانى
لە ئێرانى بن دەستى کۆمارى ئیسلامى مامۆستا خۆى دەکاتە قوربانى و دەسەڵاتیش مووچەکەى دەدزێت
posted onOctober 24, 2018
nocomment

 

دووشەممە ٣٠ى ڕەزبەر، بەشى تاقیگەى قوتابخانەى ئەمیرى ئاب پەخش لە بووشێهر، ئاگرى تێ بەربوو و مامۆستا محەمەد ئیبراهیم زادە پاش ڕزگارکردنى قوتابییەکانى لە نێو ئاگر و دووکەڵ، لە هۆش خۆى چوو و چووە کۆماوە (غەیبووبە).

 

بە پێى ئەو شاهیدانەى کە لە شوێنى ڕووداوەکە بوونە، "کارەساتى ئاگرکەوتنەوەکە کاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆ ڕووى داوە و پاش ئاگرتێبەربوونى پۆلەکە، مامۆستاکە هەموو قوتابییەکانى هێناوەتە دەرەوە، بەڵام بۆ خۆى لە کۆتاییدا گیر دەکات و لە هۆش خۆى دەچێت".

بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە باسى لەوە کرد "بە هاوکارى زۆرێک لە دایکوباوکى قوتابییەکان و مامۆستاکان، دەرگاى تاقیگەکەمان شکاند کە بە هۆى ئاگرکەوتنەوەکە قفڵ بوو، بە دژوارى دەرگاکەکان شکاندە و مامۆستاکەمان هێنایە دەرەوە و بە خێرایی گەیاندمانە نەخۆشخانە".

هەرچەندە دلێرى ئەم مامۆستایە سەیر و سەرمەرە نییە لە دۆخى بوشێهرییەکان و ئێرانییەکانى بن دەسەڵاتى کۆمارى ئیسلامى، چونکە مامۆستایان و فەرهەنگیانى ئێرانى بە کەمترین مووچەوە خەریکى بەردەوامیدانن بە کارەکانیان و قوتابیان و خوێندکاران پێ دەگەیەنن.

سەیر لەوەدایە کە مامۆستاگەلى لەم شێوەیە بەو هەموو دلێرییەوە، مووچەکانیان دەدزرێت و کۆمارى ئیسلامى بۆ پشتیوانى تیرۆر لە یەمەن و لوبنان و سوریە وعێراق بەکارى دەهێنێت و یا دەیخاتە گیرفانى ئاغازادەیەکەوە بۆ ئەوەى لە ئوسترالیا یا ئەوروپا و یا ئەمریکا بۆ عەیاشییەکانى خەرجى بکات.

شایەنى باسە لەبەر کەمى و نەدانى مووچەکانیان و گەندەڵى و خراپى بەڕێوەبردنى پەروەردە و فێرکردن لە ئێرانى بن دەستى کۆمارى ئیسلامى، ٢٢ و ٢٣ى ڕەزبەرى ئەمساڵ هەزاران مامۆستا زیاتر لە ٢٥٠ شار و گوندى ئێران، لە نێو قوتابخانەکانیان مانیان لە وانەوتنەوە گرت و دەیان کەس لە چالاکانى ڕێکخراوى مامۆستایان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ هەواڵ و نیشانەیەکیان لێوە دیار نییە.