Skip to main content

ئەوروپا: ئێران خەریکى پەرەدانە بە سیستەمی مووشەکی بالستیکى هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی

ئەوروپا: ئێران خەریکى پەرەدانە بە سیستەمی مووشەکی بالستیکى هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی
AvaToday caption
posted onDecember 7, 2019
nocomment

سێ وڵاتی ئاڵمان، بەریتانیا و فەرانسە ڕۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامییان بەوە تاوانبار کرد هەوڵی پەرەپێدان بە سیستەمی مووشەکی بالستیک بە توانایی هەڵگرتنی کڵاوی ئەتۆمی دەدات.

 

بە گووتەی ئەو سێ وڵاتە ، ئەم هەوڵەی کۆماری ئیسلامی لە دژایەتی لەگەڵ بریارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ساڵی ٢٠١٥ دایە کە داوا لە تاران دەکات هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ پەرەپێدان بەو مووشەکانە نەبێت. باڵیۆزی ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە ئانتۆنیۆ گۆتێرۆش سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لە ڕاپۆرتی دواتری خۆی، ئەنجومەنی ئاسایش ئاگادار بکاتەوە کە چالاکی مووشەکی کۆماری ئیسلامی دژایەتی لەگەڵ داخوازی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش هەیە.

لە نامەی ئەو سی باڵیۆزەی وڵاتانی ئەوروپیدا ئاماژە بە تاقیکردنەوەی مووشەکی نێونجبڕی شەهابی ٣ کراوە کە مووشەکێکی نوێیە و پۆشتەیە بە كڵاوەی شوێنهەڵگر. باڵیۆزی ئەو وڵاتانە هەروەها گووتویانە شەهابی ٣ کە بەهێزکراوە جۆرە تکنۆلۆژییەکی مووشەکییە کە لە دابەشکاریدا ژمارە یەکە و ئەو مووشەکە لە ڕووی تکنیکییەوە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان هەیە.

ئەوروپاییەکان بە پێی ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٥ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی سەبارەتی بە لایەنی سەربازی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران باسیان لەوە کردووە زانیارییەکان نیشاندەری ئەوەن ئێران لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣دا سەرقاڵی دانانی کڵاوی ئەتۆمی لەسەر مووشەکی شەهابی ٣ بووە.

وڵاتانی ئەوروپایی لە درێژەدا باسیان لە سێ حاڵەتی دیکەی تاقیکاریی مووشەکی کۆماری ئیسلامی کردووە. هەڵدانی مووشەکی بورکانی ٣ کە مووشەکێکی نێونجبری بالستیکە و ١٣٠٠ کیلۆمەتر دەبڕیت. ئەو مووشەکە لە لایەن حوسییەکانی یەمەنەوە تاقی کراوەتەوە. تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک لە ساڵی ٢٠١٩ کە زیاتر لە ١٠٠٠ کیلۆمەتر دەبڕێت.

 

هەڵدانی سەتەلایەتی سەفیر کە هەنگاوێکی ناسەرکەوتوو بووە.  پسپۆڕانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو باوەڕەدان هەڵدانی ئەو مووشەکانە تەنیا بە کەڵکوەرگرتن لە مووشەکی بالستیک دەکرێت.