Skip to main content

نەتانیاهۆ بۆ ئەوروپیەکان: شەرمەزاریە بە قازانجی کۆماری  ئیسلامی بەشداری ئێنستێکس دەکەن

نەتانیاهۆ بۆ ئەوروپیەکان: شەرمەزاریە بە قازانجی کۆماری  ئیسلامی بەشداری ئێنستێکس دەکەن
AvaToday caption
posted onDecember 2, 2019
nocomment

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ بە کاردانەوە بە پێوەستبوونی شەش وڵاتی یەکیەتی ئەوروپا بە ئینستێکس ڕایگەیاند، شەرمەزاریە بۆ ئەو ولاتانە کە دەیانهەوێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بازرگانی بکەن.

 

نەتانیاهۆ ڕۆژی ١٠ سەرماوەز گووتی: پێوەست بوونی ئەو وڵاتانە بە ئیسنتێکس هاندانی زیاتری کۆماری ئیسلامیە بۆ سەرکوتی ناڕازیانی وڵاتەکەی. لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی خۆی دەکوژێت وڵاتانی ئەوروپایی بەو کارەیان پشتگیری لە ڕژیمێکی بکوژ دەکەن و لە درێژەی ئەو بەشەی قسەکانیدا گووتی: ئەو کارە شەرمەززاریە بۆیان.

هەر لەو پێوەندیەدا وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ١٠ سەرماوەز بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک وێرای ڕەخنەگرتن لەو شەش وڵاتە ئەوروپاییەی کە پێوەستی ڕێرەوی ماڵی ئێنستێکس دەبن ڕایگەیاند ئەگەر کوژراوانی ئەم دواییەی خۆپێشاندانەکانی ئێران ئەو هەواڵە ببسین لە ناوگۆڕدا دەلەرزێن.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل هاتووە: ئێمە لە وڵاتانی ئەوروپایی دەپرسین بەو کارەتان دەتانهەوێ چ پەیامێک بۆ خەڵکی ئێران بنێرن؟

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە ناوبردنی بەرپرسانی کوشتارەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی زۆر ئەخلاقیتر و کاریگترە لە بەشداریکردن لە ڕێڕەوی ماڵی تایبەت بە بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە وڵاتانی هوڵەند، بلژیک، دانمارک، فەنلاند، نۆروێژ و سوئید لە ڕاگەیەندراویکی هاوبەشدا لە ڕۆژی هەینی ٢٩ نۆڤەمبەر بڵاویان کردەوە پێوەست بوونی خۆیان بە ڕێرەوی ماڵی ئینستێکس ڕاگەیاند.

ئینستێکس کە ئامرازی پشتیوانی ماڵی لەکۆماری ئیسلامی ئێرانە مانگی فێریبەری ساڵی ٢٠١٩ سەرەڕای دژایەتیەکانی ئەمریکا لە لایەن بریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە درووستکرا بۆ ئەوەی  کۆماری ئیسلامی لەو ڕێگەوە بتوانێ نەوتی خۆی هەناردە بکات و ئەو بەرهەمانەی کە پێویستیەتی هاوردەی وڵاتەکەی بکات.