Skip to main content

ئێران چەندین چەکی نوێی دایە حیزبوڵا

ئێران چەندین چەکی نوێی دایە حیزبوڵا
فۆکس نیوز: لە کاروانى چەکەکانى ئەمجارەى تاران بۆ حیزبوڵا، سیستەمی GPS بۆ دەستنیشانکردنى مووشەکى تێدایە
posted onOctober 20, 2018
nocomment

 

کەناڵێکى تەلەڤزیۆنى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرچاوەیەکى هەواڵگری وڵاتەکەى و چەند دەزگایەکى هەواڵگری ڕۆژئاوا بڵاوی کردەوە "ئێران کاروانى ڕەوانەکردنى چەکی پێشکەوتووى بۆ حزبوڵای لوبنان زیاتر کردووە".

 

کەناڵى فۆکس نیوزی ئەمەریکا ئاماژەى بەوەش داوە "کاروانەکانى ئەمجارەى تاران بۆ ئەو گرووپە میلیشیا لوبنانییە، سیستەمی GPS بۆ دەستنیشانکردنى ئامانجی مووشەکەکانی لەخۆ گرتووە، تا بتوانێت پێگەى خۆى بە تەواوی بپێکێت".

فۆکس نیوز ئەوەشى دەرخستووە " فرۆکەکەى تاران دواى بەتاڵکردنى کاروانەکەى دواى نیوە شەو بەرەو فرۆکەخانەى دەوحە، پایتەختى قەتەر گەڕاوەتەوەو لەوێشەوە بەرەو تاران ڕۆیشتووە". بە گووتەى بەرپرسانى هەواڵگری "ئەو فڕۆکەیە سێ ڕۆژ لەمەوبەر گەیشتۆتە لوبنان".

فرۆکە بارهەڵگرەکەى کۆمارى ئیسلامی ئێران ژمارە QFZ – 9950  بووەو، یەکێکە لەفرۆکەکانى هێڵی ئاسمانى ئێران " فارس ئەیر قەشم"، سێشەممە لەفرۆکەخانەى تاران بەرەو ئاراستەیەکى نادیار بەرێکەوتبوون. هاوکات هەمان ڕۆژ فڕۆکەیەکى جۆری بوێنگ ٧٤٧ بەرەو دیمەشق پایتەختى سووریا بەڕێ کەوتووە و، لەوێشەوە بەرەو بەیروت پایتەختى لوبنان نیشتووەتەوە.

کەناڵە ئەمەریکییەکە جەختى لەوە کردووەتەوە کە "بەشێکى ئەو زانیارییانەى لەدامەزراوە هەواڵگرییەکان و بەرنامەى چاودێریکردنى فڕۆکەوانى بەدەست هێناوە"، بەڵام ئەو فڕۆکەیەى لە دیمەشقەوە بەرەو بەیروت ڕۆیشتبوو، لە گەڕانەوەى لە فڕۆکەخانەى دەوحە نیشتووەتەوە و، پاشان گەڕاوەتەوە تاران.

سەرچاوە هەواڵگرییەکانى ڕۆژئاوا دووپاتیان کردووەتەوە "ئەو فڕۆکە بارهەڵگرەى ئێران، پێکهاتەى چەک، لەنێویاندا بەرنامەى دەستنیشانکردنى جوگرافی لەخۆ گرتووە"، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو کەناڵە لە ئەیلوولى ڕابردوو دەریخستووە "هەواڵگری ڕۆژئاوا، ڕێگایەکى نهێنى نوێی ئێرانیان دۆزیوەتەوە، کەچەکیان ڕادەستى حزبوڵای لوبنانى کردووە".

دەشڵێت " کۆمپانیاى فارس ئەیر قەشم، بەلایەنى کەمەوە مانگی ڕابردوو دوو گەشتى لەو جۆرە ئەنجام داوە".