Skip to main content

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ: هەتا گۆڕینی یەکجاری ڕژیم لە خۆپێشاندان مەوەستن

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ: هەتا گۆڕینی یەکجاری ڕژیم لە خۆپێشاندان مەوەستن
AvaToday caption
posted onNovember 18, 2019
nocomment

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فدراڵ کە پێکهاتووە لە چەندین حیزب و ڕێکخراوی نەتەوە ژێردەستەکانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک پشتیوانی خۆیان لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران دژی سەرەڕۆیی کۆماری ئیسلامی و تاڵکردنی ژیانی خەڵک لە لایەن ڕژیمەوە ڕاگەیاند.

 

 

کۆنفرەی نەتەوەکانی ئێرانی فدراڵ ڕایگەیاندووە بەرز بوونەوەی لە ناکاوی نرخی بێنزین خەڵکی وەزاڵەهاتووی هێنایە سەرشەقام. ٤٠ ساڵ دەسەڵاتدارای سانسۆر، سەرکوت و دڕەندیی کۆماری ئیسلامی خۆی لە بەرامبەر ڕق وتوڕەیی گەلانی ئێران دیتۆتەوە، خەڵکێک کە هیچ شتێکیان بۆ لە دەستدان نیییە. هەڵکشانی ٣ بەرابەری نرخی بێنزین ژیانی لە خەڵکی حەرام کردووە و خەڵک چیدیکە بەرگەی گوشاری ئابوری ناگرن.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ

هەناردەکردنی ئیسلامگەرایی و تیرۆریزم، دەستیوەردان لە وڵاتانی دەرەوە لە وانە سوریە، لوبنان، یەمەن عێراق و .... و سەرمایەگوزاری نیزامی و ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتانەدا لە دۆخێکدایە کە ٨٠ لەسەدی خەڵکی ئێران بە پێی بەرئاوردی کارناسان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ سەرەڕای پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵک داوا دەکات خەڵکی وەزالە هاتووی ئێران هەتا ڕووخان و گۆڕینی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی درێژە بە خۆپێشاندانەکانیان بدەن.