Skip to main content

سەرۆکی ئێف ئای تی ئێف : گاڕانتی چوونە دەری ئێران لە لیستی رەش ناکەین

سەرۆکی ئێف ئای تی ئێف : گاڕانتی چوونە دەری ئێران لە لیستی رەش ناکەین
posted onOctober 15, 2018
nocomment

دەیوید لوئیس بەرپرسی بەشی جێبەجێکردنی ڕێکخڕاوی FATF لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی فارسی بی بی سی، باسی ئەوەی کردووە هیچ گاڕانتیەک نییە ئێران لە دوای ئەندام بوونی لەو ڕێکخڕوەدا لە لیستی ڕەشی ئێف ئای تی ئێف دا نەمێنێ.

پاڕڵمانی ئێران بۆ خۆ پاراستن لەبەرامبەر گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە کە کەرتی نەوتیش دەگرێتەوە  ماوەیەک لەمەوبەر دەنگی دا بە ئەندام بوون لە ڕێکخڕاوی ئێف ئای تی ئێف دا.

بە گووتەی دەیوید لوئیس لە چوارچێوەی پەیوەست بوونی ئێران بە ئێف ئای تی ئێف دا ئەو وڵاتە ناچارە پێبەندی کۆمەڵێک یاسای ئەو ڕێکخڕاوە بێت.

لە گرینگترینی ئەو خاڵانە کە لوئیس باسی کردووە:

١- چاوەڕوانی لە ئێران دەکرێت هەموو گرووپە تیرۆریستیەکان بە چاوێک چاو لێکات ولە ژێر هەر نێوێک دا هاوکاری گرووپە تیرۆریستیەکان نابێ بکات.

٢- پێویستە کۆماری ئیسلامی یاسایەکی وەها پەسەند بکات کە هەرجۆرە پشتیوانییەک لە گرووپە تیرۆریستیەکان یاساغ بکات.

٣- چاوەدێری سالانە بە سەر وڵاتانی ئەندام لە FATF

٤- چاوەدێری کردن بە سەر سیستەمی ماڵی ئێراندا بۆ یەکەمین جار بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی.

پێبەند بوونی ئێران بەو یاسایانە لە کاتێکدایە بە گووتەی دەیوید لوئیس هیچ گاڕانتیەک نییە بۆ چوونە دەری ئێران لە لیستی ڕەشی ئەو ڕێکخڕاوە.

 ئێف ئای تی ئێف ڕێکخڕاوێکی نێو دەوڵەتی و گروپێکی تایبەتی ماڵیە کە بە دەستی وڵاتانی ناسراو بە جی ٧ دامەزراوە.

ئەو گرووپە بەرپرسیارە هەر چوار مانگ جارێک ڕاپۆڕتێک لەسەر مەترسیەکانی سەرمایەگوزاری وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە بازاڕەکانی جیهان بڵاو بکاتەوە.

ئەو ڕێکخڕاوە لە ڕاپۆڕتی ساڵانەی خۆیدا لیستێکی ڕەشی هەیە کە تێیدا ناوی ئەو وڵاتانە ئاشکرا دەکرێت بۆ سەرمایەگوزاری مەترسیدارن.

ئەو لیستە ئەو وڵاتانە لە خۆ دەگرێتەوە کە لە ڕوانگەی کاڕنااسانی ئەو ڕێکخڕاوە لە خەبات دژی پوڵشویی و پشتیوانیکردن لە تیرۆردا هاوکاری ئەو ڕێکخڕاوە ناکەن.

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستیەکانی وەک حیزبوللای لوبنانی و حەماسی فەڵەستینی و ئەنسارواللای یەمەن تاوانبارە و لە ڕوانگەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی ئەو وڵاتە گەورەترین وڵاتی پشتیوانی تیرۆرە لە ئاستی جیهاندا.

کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٠٩ی میلادیوە هاوکات لەگەڵ پاکستان و ئۆزبەکستان و تورکەمەنستان لە لیستی ڕەشی ئێف ئای تی ئێف دایە.