Skip to main content

هەژاری و سوپای پاسداران بوونە بەڵای گیانی دارستانەکانی زاگرۆس

هەژاری و سوپای پاسداران بوونە بەڵای گیانی دارستانەکانی زاگرۆس
posted onOctober 14, 2018
nocomment

١٨٥٠ دار بەڕووی دارستانەکانی زاگرۆس تەنیا لە ماوەی نۆ مانگدا لە لایەن خەڵکی هەژاری دوو ناوچەی عوسماوەند و جەلاوەند بڕاونەتەوە.

خەڵکی ئەو ناوچانەی کرماشان لە رادەبەدەر هەژارن و ژیانێکی مەمرە مەژیان هەیە ئەویش لە ڕیگەی بڕینەوەی داربەڕوکان و دروست کردنی ڕەژی لەو دارانە.

بە دەیان کارگەی دروست کردنی ڕەژی لەو ناوچانەدا هەیە و خەڵک بە دزی و لە قوڵایی لێڕەواڕەکاندا بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان کردۆتە کاری دروست کردنی ڕژی .

خەڵکی ئەو هەرێمانەی کرماشان نە گازیان هەیە و نە توانای کڕینی نەوت و بەو هۆیەش دارستانەکانی زاگرۆس دەبنە ئاوردووی گەرم کەرەوەی شەوانی ساردی پاییزو زستانی ئەو دەڤەرە.

هەواڵدەری ئیرنا بڵاوی کردۆتەوە پێشنوێژی مزگەوتی گووندی وینەی بەهاران بە نوێنەری دەزگای دادی کرماشانی گووتووە ئێوە ڕۆژێ دە هەزار تمەن پوڵ بدەن بە هەر یەک لەو خەڵکەی ئێرە دڵنیابن هیچ کەس پەنا ناباتە بەر بڕینەوەی دارستانەکان کە ئەوەش نیشان لە ئەوپەڕی هەژاری خەڵکیە.

سوپای پاسداران بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگە دارستانەکانی زاگرۆس دەسوتێنێ

ئەگەر هەژاری بڕستی لە خەڵکی گووندەکانی کرماشان بڕیوە و ناچاری کردوون بە بڕینەوەی دارستانەکانی کرماشان، ئەوە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ڕیگەی مۆرەکانی خۆی ئاور لەو دارستانەنانە بەر دەدات و ئیزنی ئەوە نادات خەڵک کۆنتڕۆڵی ئاورەکە بکەن.

ساڵانە بە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی کرماشان بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبە کوردیەکان دەسوتێن و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کۆماری ئیسلامی ئیزنی ئەوە بە ژینگە پارێزان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان نادەن ئاگرەکان کۆنتڕۆل بکەن و تەنانەت بە پیلانگێڕی هەوڵی کوشتنیان دەدەن.

شەری باجوەر کە بە هێمای ژینگە پارێزی کوردستان دەناسرێتەوە ماوەیەک لەمەوبەر بە سیناریۆیەکی سوپای پاسداران لە مەریوان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچەدا هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە کوژران و ئەو کارەی سوپا بووە بە هۆی ڕق و بێزاری و خۆپێشاندانی خەڵکی شاری مەریوان لە دژی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی.