Skip to main content

سەرتان نەسووڕمێت.. ترامپ دەیهەوێ دەوڵەتی کوردی دامەزرێنێ

سەرتان نەسووڕمێت.. ترامپ دەیهەوێ دەوڵەتی کوردی دامەزرێ
AvaToday caption
posted onOctober 28, 2019
nocomment

دەزگاکانی ڕاگەیاندن زۆر بە توندی خەریکى هێرشکردنە سەر دۆناڵد ترامپن  لەبەر بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا (لە ڕۆژئاوا) و رێگەدان بە ئەردوغان بۆ داگیرکردنی ئەو ناوچانەی کوردەکان لە شەڕی داعش دەستیان بە سەردا گرت.

 

ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی، لە دۆناڵد ترامپ تێدەگەن. ئەو لە هیچ سەرکۆمارێکی دیکە ناچێت. ئەو، پشتەوەی ڕووداوەکانیش دەبینێت، کەواتە چلۆن دەبێت کەسێکی ئاوها کە بە نیشتمانپەروەری و بەرگری سەرسەختانە ناسراوە بڕیارێکی وەها (ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی) بدات؟

ترامپ چ دەزانێت کە ئێمە نایزانین؟

کاتێک دۆناڵد ترامپ لە یادی ٥٠ ساڵەی ئؤرشەلیمدا سەردانی ئیسرائیلی کرد، من هەندێک بیلبۆردم درووست کردن و لە سەریانم نووسی: ترامپ ئیسرایل بەهێز دەکات، ترامپ دۆستی زایۆنیزمە. زۆر کەس لێان پرسیم بۆ وا دەکەم لە کاتێکدا ترامپ تەنانەت ئۆرشەلیمیش بە فەرمی ناناسێت؟ منیش لە وڵامدا گوتم: ئێوە ترامپ ناناسن. 

من لەو بڕوایەدام ترامپ دەیهەوێت سەروەری کوردەکان و وڵاتێکی سەربەخۆێ کوردی بە فەرمی بناسرێت. زۆر کەس ترامپ بە کورشی دوای مادەکان ناو دەبەن. ئەو پیاوە زیرەکانەش کە دیاریاین بۆ مەسیح هێنا هەر ماد بوون. من پێم وایە سەرۆک ترامپ دیارییەکی هەیە بۆیان (کوردەکان).

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سپتەمبەرى ٢٠١٧ ڕێفراندومی سەربەخویی ئەنجام دا کە تیایدا (٩٢.٧%) ٣ ملیون و ٣٠٠ هەزار دەنگدەر دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا. خەڵک لە هەولێر جەژنیان گرت. لە لایەکی دیکەشەوە حکوومەتی ناوەندى لە بەغدا نایهەوێت کوردەکان لە عێراق جیا ببنەوە. تەنانەت دەسەڵاتەکانی حکوومەتی هەرێمیشی سنووردار کرد و دەستی بە سەر ئاسمانی هەرێم و خاڵە سنوورییەکاندا گرت.

سەرۆک ترامپ زۆر حەزی لە وشەی ''کریسمس پیرۆزە"یە، هەر بۆیەشە، سورپرایز مەبن ئەگەر لە کریسمس دیارییەکی بۆ کوردەکان هەبێت.   وڵاتێکی کوردیی سەربەخۆ لە پاڵ سنووری ئێران بە پاڵپشتی سەربازی ئەمریکا، نە تەنیا شکستێکە بۆ ئێران، بەڵکوو شکستیشە بۆ حکومەتی عێراق کە ساڵەهایە زۆر بە خراپی لەگەڵ ئەمریکا هەڵسووکەوت دەکات.

هیچ دوودڵییەک لەوەدا نییە کە ئەردۆغان لە لای ترامپ هیچ ڕێزێکی نییە. تەنانەت کاتێک تورکیا کەشیشە ئەمریکییەکەشی دەستبەسەر کرد، ترامپ هەڕەشەی رووخاندی ئابووری ئەو وڵاتەی کرد، هەروەها هیچ ڕێزێک لە نێوان تورکیا و وڵاتە سووننەکانی کەنداو و ئیسرائیلیش نەماوە. بە بڕوای من ترامپ پێش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی، هەرچییەک کە ئەردۆغان ویستوویەتی، پێی داوە. ترامپ زۆر بە باشی تێدەگات کام وڵات دەبێت ئازاد بێت.