Skip to main content

گرووپە تیرۆریستییەکانى کۆمارى ئیسلامى لە ڕۆژئاوا بارەگا دادەنێن

گرووپە تیرۆریستییەکانى کۆمارى ئیسلامى لە ڕۆژئاوا بارەگا دادەنێن
AvaToday caption
posted onOctober 22, 2019
nocomment

میلیشیا ئایینییەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى کە زۆرینەیان لە میلیشیاکانى عێراق و ئەفغانى و حیزبوڵاى لوبنان پێک هاتوون، لە ڕۆژئاواى کوردستان و پاش نەمانى هێزەکانى سوریەى دیموکراتیک (هەسەدە)، لە ناوچە ستراتیژییەکان و جێگەى مەبەستەکانیاندا بارەگاى نوێ دادەمەزرێنن.

 

سەرچاوە ئەمنییەکان لە نێو بنکەیەکى سەربازى ئەلتەنەف، ئاشکراى کرد کە میلیشیاکانى سەر بە ڕژێمى ئێران پاش هێرشە ئاسمانییەکانى ئەم دواییە کە بووە هۆى لەنێوچوونى فرقەى ناسراو بە "ئیمام عەلى"، خەریکى دامەزراندنى بنکە و ناوەندی نوێن لە دەوروبەرى شارى دێرەزوورى سوریە و خەریکى ئەنبارکردنى چەک و چۆڵەکانیان و دروستکردنى ژوورى ئۆپەراسیۆنى مەیدانین.

ئەم سەرچاوەیە باسى ئەوەشى کرد کە ئەو بنکانەى کە ئەم میلیشیایانە دروستیان دەکەن، وەک جێگرەوەى ئەو بنکانەیە کە بە هۆى هێرشە ئاسمانییەکانى ئەم دواییە لەنێو بران.

زۆرینەى خاکى سوریە لە نویکى سنوورى عێراقەوە، وەک دەروازەیەک بۆ کاروبارى نایاسایی و هاتوچۆى گرووپە چەکدارەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى بەکار هاتووە و ئێرانیش لەو ساڵانەدا بە باشى سوودى لەم دەرفەتە وەرگرتووە و ئێستاش میلیشیا شێعە توندڕەو و تیرۆریستەکانى سەر بە ئێران و ڕژێمى بەشار ئەسەد و میلیشیا سوونییە تیرۆریستەکانى سەر بە تورکیە لەم سنوورانە خەریکى بزرگانى ماددەى هۆشبەرن.

خەڵکى ئەو ناوچەیە باس لەوە دەکەن کە فڕۆکەکانى کەشف و ناساندنى ئەمریکا، بەردەوام ئەم ناوچەیان لە ژێر چاودێریدایە، هەر لەبەر ئەمەشە ئەگەرى ئەوە هەیە لە ئایندەیەکى نێزیکدا چەندین شەڕ و ئۆپەراسیۆن و بۆمبارانى تێدا ڕوو بدات، چونکە ئەمریکییەکان ڕاهێنانى سەربازییان بە چەندین جەنگاوەرى خۆجێیی لە بنکەی سەربازیی تەنەف کردووە و ئێستاش بەردەوامن لە ڕاهێنان.

سەرچاوە ئەمنییەکە باسیشى لەوە کرد کە هێزەکانى ئەمریکا لە بنکەى تەنەفەوە بنکەى ئەم میلیشیایانە لە شارى ئەبوکەمالى سوریە لە نزیک سنوورى عێراق، دەکەنە ئامانج.