Skip to main content

ڕۆژئاوای کوردستان: تورکیە ئاگربەست ناپارێزێ

ڕۆژئاوای کوردستان: تورکیە ئاگربەست ناپارێزێ
AvaToday caption
posted onOctober 19, 2019
nocomment

مەجلیسی سوریەی دێموکڕات سەبارەت بە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن تورکیە ڕایگەیاند ئانکارا پێبەندی ئاگربەست نییە و لەو بارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەسەر داخوازی و قەبوڵکردنی هێزەکانی سوریەی دێموکرات و بە ناوبژیوانی ئەمریکا ئاگربەستێک لە نێوان دەوڵەتی تورکیە و هێزەکانی سوریەی دێموکڕات لە عەین عیسا و سەرێکانی ڕاگەیەندرا. هێزەکانی سوریەی دێموکڕات لە کاتژمێر ١٠ ئەو شەوە پێبەندی ئاگربەست بوون بەڵام تورکیە و ملیشیا ئیسلامییەکانی بەردەوام بوون لە هێرشەکان و ئەم بەیانییە گووندی ئومولخەیریان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی بۆردومان کرد و بە هۆیەوە ٥ شەڕڤان و چەند کەسی سڤیل شەهید بوون.

بۆردومانەکان ڕێگرە لە بەردەم گوێزتنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە.

لە درێژەدا هاتووە وەک مەجلیسی سوریەی دێموکڕات ڕوو لە جیهان دەڵەین ئێمە لە پێناو پاراستنی گیانی خەڵکەکەمان و ڕاگرتنی ئاوارەبوون و بۆ پاراستنی یەکپارچەیی سوریە ئاگربەستمان قەبووڵ کردووە.

مەسەدە داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و یەکیەتی وڵاتانی عەرەب دەکات بە ئەرکی خۆیان هەستن و چاودێری نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی ئاگربەست بنێرنە ناوچەکە و هەروەها ئاگربەستێکی هەمیشەیی ڕابگەیەندرێ بۆ ئەوەی هێزەکانی تورکیە بکشێنەوە.

ئەرتەشی تورکیە کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەی پشت ڕاست کردۆتەوە.مەسەدە داوا دەکات پشتیوانیەکان لە ڕۆژئاوا بەردەوام بێت و هەروەها سپای ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە تا ئێستا پشتگیری ڕۆژئاوایان کردووە.

لە کۆتایی دا هاتووە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی سوریە دانوستان بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەنگاو هەڵێنانەوە لە چوارچێوەی سیاسی و بڕیارە نێودەوڵەتیەکان ڕەوایە.