Skip to main content

چالاکڤانە ڕۆژهەڵاتییەکان لە ترسى گیانیان لە ئێران ڕادەکەن!

چالاکڤانە ڕۆژهەڵاتییەکان لە ترسى گیانیان لە ئێران ڕادەکەن!
حافز ئەحمەدى، نووسەر و شاعیر و وەرگێڕى هەورامى لە پاش ئازادبوونى لە زیندان ڕاى کرد!
posted onOctober 6, 2018
nocomment

 

حافز ئەحمەدى، نووسەر و شاعیر و وەرگێڕى هەورامى کە بە هۆى بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانى بەفرانبارى ڕابردوو، دەستبەسەر کرابوو، پاش دادگاییکردنێکى چەند خوولەکى، لە لایەن دادگاى فەرمایشەی و بۆ دیاریکردنى چارەنووسى، بە شێوەى کاتى ئازاد کرا، بەڵام بەهۆى پاڵەسەتۆ و ئەشکەنجە و هەڕەشەکانى ئیتلاعاتى سوپاى پاسداران، ناچار بوو ڕا بکات و ئێران بەجێ بهێڵێت!

 

ئەم چالاکە ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە، کە دوو ڕۆمانى بە زمانى هەورامى نووسیوە و هەروەها گوڵستانى سەعدى وەرگێڕاوەتە سەر زمانى شیرینى هەورامى، سەرنڤیسکار و بەڕێوەبەرى مانگنامەى "قەڵاى هەورامان" بوو کە بە هۆى ئەوەى کە کۆمارى ئیسلامى بە "دژایەتى لەگەڵ نیزام" ناوى دەبات، وەستێنرا و نەهێڵدرا بەردەوام بێت لە چاپکردنى.

 

چالاکڤانە ئەدەبی و کۆمەڵایەتى و فەرهەنگى و سیاسییەکانى ئێران، هەمیشە ئامانجى کۆمارى ئیسلامى بوونە و ڕێژیم ویستوویەتى بە دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان و وەستاندنى کارەکانیان بیانشکێنێت و نەتوانن کارى هۆشیارکردنەوە ئەنجام بدەن!