تورکیە دوێنێ چوارشەممە ئەردۆغان ئۆپەراسیۆنى "کانى ئاشتى" ڕاگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکە بۆ سەرە باکوورى ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتى فورات و لە دوێنێوە تا ئێستا بە فڕۆکە و تۆپ خەریکى بۆمباران و تۆپبارانى خەڵکى سڤیل و شارەکانى قامیشلوو و سەرێ کانی و گرێ سپى و کۆبانێ و دربێسی و ترپە سپین و بە پێى قسەى مافى مرۆڤى سوریە ١٢ کەس کوژراون کە پێنجیان شەڕڤانى یەپەکەن و ٧ کەسیان مەدەنى کە دووانیشیان منداڵى خوار پێنج ساڵن و نزیکەى ٣٠ کەس بریندار بوونە.
لەگەڵ ئەم ئۆپەراسیۆنەشدا هێرشێکى گەورە کرایە سەر دۆناڵد ترامپى سەرکۆمارى ئەمریکا بەهۆى ئەو تویتەى کە بڵاوى کردەوە و باسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکاى لە ناوچەى ئارام و رۆژئاواى کوردستان کردبوو، بەڵام ئەمریکا هەموو هەوڵێکى دەدات بۆ ئەوەى ئەم هەڵەیەى دۆناڵد ترامپ ڕاست بکرێتەوەو هەر خودى دۆناڵد ترامپ لە دوێنێوە چەندین تویتى کردووە و پاساى بۆ قسەکانى خۆى هێناوەتەوە و تەنانەت هێرشیشى کردە سەر تورکیە کە ئەگەر شتێکى وا ڕوو بدات ئابوورییەکەى وێران دەکات.
لە نوێترین کاردانەوەشدا، ئه‌نجوومه‌نی سنای ئه‌مریكا به هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی دژ به یه‌په‌گه، پڕۆژە یاسایه‌كی وه‌ك سزا بۆ سه‌ر توركیا ئاماده كردووه. له پڕۆژە یاساكه‌دا كه له لایه‌ن هه‌ر دوو سیناتۆر لیندسی گراهامی كۆماریخواز و سیناتۆر كریس ڤان هۆله‌نی دیموكراته‌وه ئاماده كراوه، سزای قورس بۆ سه‌ر توركیا دیاری كراوه.
له‌باره‌ی پڕۆژە یاساكه‌وه، سیناتۆر گراهام له تویته‌رەکەى خۆى بڵاوى کردووەتەوە کە "له‌سه‌ر پڕۆژهە یاساكه و سزادانی توركیا، سیناتۆره‌كانی هه‌ر دوو پارتی كۆماریی و دیموكرات هاوبیرن". به پێی پڕۆژە یاساكه، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، جێگره‌كه‌ی فوئاد ئۆكتای و كۆمه‌ڵێك له وه‌زیره‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر سزا.
هاوكات داوا كراوه كه ئه‌گه‌ر بێتوو له ماوه‌ی ٩٠ رۆژدا توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی نه‌وه‌ستێنێ، ئه‌وه كه‌رته‌كانی سه‌ربازیی و بازرگانی بكه‌ونه به‌ر سزای قورس و فرۆشتنی فڕۆكه، ئۆتۆمبێل، ئامێر و هه‌موو پێداویستییه‌كانی دیكه و هه‌روه‌ها پێدانی زانیاری هه‌واڵگری به توركیا بوه‌ستێندرێ.
هه‌روه‌ها له پڕۆژە یاساكه‌ی سزادانی توركیا داوا كراوه كه سزاكان كه‌رته‌كانی وزه و نه‌وتییش بگرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش سزا بدرێن كه له‌م بوارانه‌دا هاوكاری توركیا ده‌كه‌ن. ئه‌م پڕۆژهە یاسایه دوای ده‌نگدان له ئه‌نجوومه‌نی سینات سه‌ره‌تا ده‌بێ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێ و دواییش به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی یه‌كجاری ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترمپ له‌سه‌ر وه‌ربگیرێ.
له‌و كاته‌دا تره‌مپ مافی ڤیتۆكردنی پڕۆژه یاساكه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و كۆنگرێسی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی نوێنه‌رانی، یاساكه‌ی په‌سه‌ند بكات، ئه‌وه مافی ڤیتۆكردن له ده‌ست سه‌رۆكی ئه‌مریكادا نامێنێ و راسته‌وخۆ وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
بڵاوكراوه‌كانی سیناتۆر گراهام له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا، ناڕە‌زایه‌تی توركیای لێكه‌وته‌وه.