
AvaToday caption
ڕێکخراوی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ، پۆلیسی تورکیەی بەوە تۆمەتبار کرد کە پەنابەرانی خەڵکی سوریە کە لەو وڵاتە دەژین بە زۆری دەنێرێتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاونگلیک، ئێماسینکلر- وب، بەڕێوەبەری بەشی تورکیەیی ئەو ڕێکخراوە لە گفتوگۆ لەگەڵ دویچەلەند فۆنک گووتی: ئەو کارە جگە لە دیپۆرتکردنەوە بۆ ناوچەی شەڕ هیچ واتایەکی دیکەی نییە.
لە درێژەدا گووتویەتی زۆربەی ئەو کەسانە دەگەڕێنەوە بۆ ئیدلب کە تا ئێستاش شەڕی ناوخۆیی تێدایە و گەڕانەوەی خەڵک بۆ ناوچەی شەڕ پێشێلکردنی ئاشکرای یاساکانە. بە گووتەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار پەنابەری سوریە لە تورکیە دەژین.
سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیە مانگی جۆزەردان ئاشکرای کردبوو ٣٥٠ هەزار پەنابەری سوریە بە شێوەی خۆخواز دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.