Skip to main content

بانگەشەى خوابوون بۆ خامنەیی گەندەڵ و خوێنڕێژ

بانگەشەى خوابوون بۆ خامنەیی گەندەڵ و خوێنڕێژ
AvaToday caption
posted onSeptember 28, 2019
nocomment

ئایەتوڵا کازم سەدیقى لە وتارى نوێژى هەینى ئەم حەفتەیەى خۆى لە تاران گوتى "ڕەهبەرى خۆى بوونى هەیە، خۆى ئامادەیی هەیە، خۆى غەیب و زانستى پێیە، خۆى مەعریفەى هەیە و خۆى خۆى نییە و خوا لە وجوودى ئەودا باڵانوێنى دەکات".

 

ئەم قسانەى ئایەتوڵا کازم سەدیقى، کاردانەوەیەکى بەرفراوانى لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەدوادا هات. کاربەران بە دەستەواژەى "خوا لە وجوودى ئەودا باڵانوێنى دەکات"، کەوتنە ڕەخنە و مەتەڵەکلێدان. بانگەشەى خوابوونى خامنەیی پێشتریش لە نێو ئەدەبیاتى ڕیاکارى و زمانلووسى بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى پێشتریش لەو بوارە بیستراوە.

کازم سەدیقى پێشتر گوتبووى "ئاغا دووپاتبووەوەى ئیمام زەمانە"، و هەروەها باسى لەوە کردبوو کە "ئیمام خامنەیی هاوشێوەى پێغەمبەرانە" و لە شوێنێکى دیکە دەڵێت "خوا خۆى ئیمام خامنەیی وەک ڕەهبەر دیارى کردووە" و ئێستا پێى واوەتر ناوە و دەڵێت "خوا لە وجوودى ئەودا باڵانوێنى دەکات".

ئەم بانگەشە و جۆرە قسەکردنانە بۆ پیاوێکى خوێنڕێژ و دیکتاتۆرى وەک خامنەیی هۆکار بووە بۆ ئەوەى زۆرێک لە خەڵکى ئێران لە شێعەگەرى و ئایندارییەوە ڕوو وەرگێڕن و هەر ئەمەش واى کردووە کە ئێستا بە لێشاو لاوان و خەڵک ڕوو لە دینى مەسیحیەت و زەردەشتییەت دەکەن.

گەندەڵەکان