Skip to main content

٤٠%ى کارەباى عێراق ئێران دابینى دەکات

٤٠%ى کارەباى عێراق ئێران دابینى دەکات
AvaToday caption
posted onSeptember 15, 2019
nocomment

٤۰٪ی کارەبای عێراق لە ڕێگای ئێرانەوە دابین دەکرێت کە ئەم هەناردەکردنی گازە داهاتەکەی دەکاتە ٤ ملیار دۆلاری. بەڕێوەبەری گشتیی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق، باسى لەوە کرد کە "٤٠%ى کارەباى وڵاتەکەمان لە ڕێگەى ئێرانەوە دابین دەکرێت کە ئەمەش داهاتێکى ٤ ملیار دۆلارى بەدواوەیە بۆ ئێران".

هەرچەندە کە لە عێراقدا سوودێکى زۆر لە ژنراتۆر وەردەگیردرێت، بەڵام وەک ئەوەى کە لە عێراق بەنێوبانگە، "کارەباى نیشتمانى" کە دەوڵەت بەرهەمى دەهێنێت، ئەویش سێ جۆرە: کارەباى بەرهەمهێنراو بە ژنراتۆرى گەورەى گازوایلى کە بە ٢٥٠ مێگاوات دەخەمڵێنرێت و کارەباى بەرهەمهێنراو بە بەنداوەکان و کارەباى هاوەردەکراو. بۆیە لە چوارچێوەى جۆرى سێیەمیانە کە عێراق لە ئێرانى دەکڕێت.

بە پێى قسەى بەڕێوەبەرى گشتیی ژوورى هاوبەشى بازرگانى ئێران و عێراق، ئەو کارەبارەى کە لە ئێرانەوە هاوردەى عێراق دەکرێت ڕۆژانە ۱۲۰۰ تا ۱٥۰۰ مێگاوات کارەبایە. عێراقییەکان بە گشتی ڕۆژانە ۷ تا ٨ کاتژمێر لە کارەبای نیشتمانییان نییە. لەبەر ئەوەى کە زۆربەی خەڵکی عێراق ناچارن سوود لە کارەبای ژنراتۆر وەربگرن، بەڵام بەهۆی بەرزبوونی بەهای گازائیل، کارەبای ژنراتۆرەکان بۆ بنەماڵە عێراقییەکان زۆر گران دەبێت.