Skip to main content

ئێران بەهەشتی گەشتیارانی ئێراقی

ئێران بەهەشتی گەشتیارانی ئێراقی
.
گەشتیارانی ئێراقی لە چینییەکان پارەى زیاتر خەرج دەکەن
posted onSeptember 23, 2018
nocomment

 

تەنیا لە ماوەی ٥ مانگ، ١ میلیۆن و ٢٦٣ێ هەزار شارۆمەندی ئێراقی بە مەبەستی گەشتوگووزار سەردانی ئێرانیان کردووە.

 

لەو بارەوە پەیمان نەبهانی جێگری ڕێکخڕاوی گەشتیاری خوزستان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی ئێران دەڵێ چەندین ئاژانسی هاتوچۆ لە سەر سنووری نێوان و ئیڕاق دامەزراون کە ئەرکیان ئاسانکارییە بۆ سەفەر و هاتوچۆی گەشتیارانی ئێراقی.

 

گەشتیارانی ئێراقی لە چینییەکان پارەى زیاتر خەرج دەکەن

نەبهانی جێگری وەزارەتی گەشتوگوزاری ئێرانی دەڵێ "ئامارێکی ورد لەسەر ئەوەی ئێراقییەکان چەندە پارە خەرج دەکەن بوونی نییە، بەڵام ئەوەی بە ڕوونی دیارە ئەوەیە کە بڕی ٩٠٠ بۆ ١٢٠٠ دۆلار بۆ کڕینی بڵیتی فرۆکە و تێچووی مانەوە و دابینکردنی خۆراک خەرج دەکەن".

 

داشکانی نرخی تمەن هاتوچۆی ئێراقییەکانی زیاد کردووە

 نەبهانی دەڵێ "تا پێش داشکانی نرخی تمەن، ئێراقییەکان تەنیا بۆ زیارەتی شوێنە پیرۆزە ئایینییەکان و سەردانی دوکتور هاتووچۆی ئێرانیان دەکرد، بەڵام لە دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەندا دیاردەی گەشتوگوزار و کات بەسەر بردن زیاتر لە هۆکارەکانی دیکە ئێراقییەکان پەلکێشی ئێران دەکات".

 

دیتنی ژیانی سوننەتی خەڵکی ئێران بە تایبەت ژیانی عەشیرەیی و هەروەها ئاسکە کێوی زەردی ئێرانی و مانەوە لە ماڵە ویلایێکانی  لە بابەتە سرنج ڕاکێشاەکانی گەشتیارانی ئێراقین. ئیلام، هەمەدان، خوزستان، شیراز و خوزستان ئەو پارێزگایانەن کە زۆرترین هاتوچۆی گەشتیارانی ئێراقیان لەسەرە.

 

شایانی باسە لە ماوەی ڕابڕدوودا چوونی پیاوانی ئێراقی بۆ ڕابواردن و سێکس لەگەڵ ژنان  لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دواوە بوو تا ئاستیک لە سەرۆکی شوڕای شاری مەشهەد لە قسەکردنێکی سەیر وسەمەرەدا گووتبوی "هەولێر پێتەختی پیشەی سێکسییە".

 

تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی بە بڵاوکردنەوەی ئەو قسانە بۆ ڕای گشتی، وایکرد کە سەرۆکی شوڕای شاری مەشهەد داوای لێبوردن لەگەلی کورد بکات.