Skip to main content

کورد پابەندى بەڵێنەکانیەتى لەسەر ناوچەی ئارام

کورد پابەندى بەڵێنەکانیەتى لەسەر ناوچەی ئارام
AvaToday caption
posted onAugust 27, 2019
nocomment

دوای ئەوەی بە ناوبژیوانی ئەمریکا، ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی لە نێوان تورکیە، ڕۆژئاوای کوردستان و ئەمریکا سەبارەت بە درووستبوونی ناوچەی ئارام لە سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان ڕاگەیەندرا، بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاند هەنگاوی یەکەمی ڕێککەوتنەکەیان لە لایەن خۆیانەوە جێبەجێ کردووە.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هاوسەرۆکی نووسینگەی پاراستنی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زێدان عاسی لە بارەی پرسی ڕێککەوتنی سێقۆڵی نێوان قەسەدە، ئەمریکا و تورکیە کە ڕۆژی ٧ ئاگۆست (گەلاوێژ) بڕیاری لەسەر درابوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

زێدان عاسی ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سێقۆڵی گرێدراو بە پاراستنی سنوور، لە قۆناغی یەکەمدا ئێمە لە ناوچەکانی سەرێکانی سەنگەرەکانمان لابردووە و دەستەیەک لە چەکە قورسەکانی خۆمان کشاندووەتەوە.  لە هەمانکاتدا خاڵە سنوورییەکانمان ڕادەستی هێزە خۆجەییەکان کرد.

هەر لەو پەیوەندییەدا عاسی ئاماژەی بەوەکرد، دۆینێ ٢٦ ئاگۆست لە گرێسپیش پاشەکەشەیان بە هێزەکانیان کردووە.

هاوسەرۆکی نووسینگەی پاراستنی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕایگەیاندووە: ئێمە بە هەستیارییەوە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکەین و دەمانهەوێت لە ڕێگەی دیالۆگ و ئاشتییەوە کێشەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ چارەسەر بکەین.