شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس کە لە ساڵی ١٣١٩ هەتاوی لە شاری سلێمانی لە دایک بوو، لە ڕۆژێکى وەک ئەمرۆ و لە ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩١ لە وڵاتی سوید بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەدی شاملوو گەورە شاعیری فارس سەبارەت بە شێرکۆ بێکەس دەڵێ پێم وایە کتێب نەماوە شێرکۆ نەیخوێندبێتەوە و دوور نییە ئەو قسە ڕاست بێ و پێرستی کتێب و بەرهەمەکانی بێکەس پێمان دەڵێ بێکەس لەگەڵ ئەوەی بۆخۆی بێکەس بوو بەڵام بۆ نەتەوەکەی بوو بە ملیۆن و ملیار کەس و خوا و زلهێزانی سەر زەوی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و داگیرکەر و ئاو و دار و بەرد و خاچ و ئاسمان نەما سکاڵای ئازادنەبوونی کوردانی لێ نەکات.
بەرهەمەکانی بێکەس:
ـ تریفەی هەڵبەست
ـ کەژاوەی گریان
ـ کاوەی ئاسنگەر
ـ من تینوێتیم بە گڕ دەشکێ
ـ ئاسک
ـ کازیوە
ـ دوو سرودی کێوی
ـ پیرەمێرد و زەریا
ـ ڕووبار
ـ کەشکۆڵی پێشمەرگە
ـ هەڵۆی سوور
ـ ئاوێنە بچکۆلەکان
ـ تەمتوومان
ـ دەربەندی پەپولە
ـ ئافات
ـ مێرگی زام، مێرگی هەتاو
ـ خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیری
ـ بۆننامە
ـ چراکانی سەر هەڵەمووت
ـ نسێ
ـ ژنێک و دوو پیاو
ـ ژن و باران
ـ ڕەنگدان
ـ ئەزموون
ـ لە چلەی چلچرایەکدا
ـ پاییزە میوان
ـ خۆم ئەو وەختەی باڵندەم
ـ پیاویک لە دارسێو
ـ کۆکۆختیە بزێوەکە
ـ گۆڕستانی چراکان
ـ ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن
ـ کورسی
ـ لە گوڵەوە هەتا سوتوو
ـ حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک
ـ کتێبی ملوانکە
ـ تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتە هەڵقوڵین
ـ زێ و زنە
ـ تەون
ـ هەست و نەست
ـ ئێستا کچێک نیشتیمانمە
ـ ئەسپێک لە پەڕی گوڵاڵە
ـ خێراکە مردن خەریکە بگات
ـ نووسین بە ئاوی خۆڵە مێش.
بێکەس لە "ئێستا کەسێک نیشتیمانمە" دەڵێ
من گویم لێیە
لێرە خاک نرکە نرکیەتی و ئەنالێنێ و ئەوەندەیان لێ دزیوە لەم سەرەوە هەتا ئەوسەری فیدڕالی هەموو جەستەی کوناو دەرە! ئەم کاتەو باش من ناوم عەداڵەتە ، لەسەر زەمین چاوێکی خوا و دەستێکی خوام. ئەوەتەی هاتوومەتە ئەو نیشتیمانەوە، کەس نامناسێ و کەس نامبێنێ و ئەوەی ناوی نەبێ منم! من لێرە تەنهام!.......
بێکەس لە شێعرم ئەبێ به چەترەکەت ئەڵێ
له هەتاودا
شێعرم ئەبێ به شەماڵ و به سێبەر و
له سەرمادا
به ئاگر و
له شەواندا
به چراکەت
هەر وەختێکیش
چەتر و شەماڵ و
سێبەر و ئاگر و چرای من
لات نەبوون
تۆ بزانە
ئیتر شێعرم ئاوا بووه و
منیش مردووم!
شێرکۆ بێکەس پێش مەرگی و لە وەسیەتنامەکەیدا داوای کردبوو دوای مردنی لە پاركی ئازادی سلێمانی بنێژرێ بۆ ئەوەی بە مردووییش ئاگای لە خەڵک و ژن و پیاوی شارەکەی و دەنگی موسیقا و گۆرانی و هەڵپەرکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بێت.