Skip to main content

سوپای تێرۆریستی پاسداران دەستی داوەتە تاڵانکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان

سوپای تێرۆریستی پاسداران دەستی داوەتە تاڵانکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان
AvaToday caption
posted onJuly 29, 2019
nocomment

چوار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە یەک لەوانە ژن بوو، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێ سەرچاوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەمە ٥ی گەلاوێژ، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کێلەشین لەنێوان شارەکانی شنۆ و سیدکانی هەرێمی کوردستان، دوو هاووڵاتی خەڵکی باشوور بە نێوی "خالد حەمید" و "محەمەد عەزیز" دەستبەسەر کردووە و دەستی بەسەر ئۆتۆمۆبیلەکەیان داگرتوون وبەرەو شنۆ ڕایگوازتوونەتەوە.

هەروەها کرمانج عێزەت، قایمقامی شاری سۆران ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای پاسداران ژن و مێردێک کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، لە دەوروبەری سیدکان دەسبەسەرکردووە و بەسەدان مەڕی  ئەم کەسانەی تاڵان کردووە.

ماوەیێک لەمەو پێشیش هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی حاجی عومران ۱۲ هاووڵاتی هەرێمی کوردستانی دەستبەسەر کرد و ٤۰۰ مەڕی ئەم کەسانەشی تاڵان کرد.