Skip to main content

تۆمارکردنی ١١ هەزار ئیمامزادە دوای شۆڕشی گەلانى ئێران تا ئێستا!

تۆمارکردنی ١١ هەزار ئیمامزادە لە دوای شۆڕشی گەلانى ئێرانەوە تا ئێستا!
AvaToday caption
posted onJuly 28, 2019
nocomment

ئیمامزادە سازی، ئیمامزادە ساختە و ئیمامزادەی ناڕاست ئەو نێوانە بوون کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە زیاد بوونی ڕێژەی ئیمامزادەکانی ئێرانیان گووتوە.

نوێنەرێکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەزیاد بوونی ئیمامزادەکان نووسیویەتی: ١٠٠٠ لەسەد بەرزبوونەوەی ئاماری ئیمامزادە بە جیاوازی لەگەڵ پێش شۆڕش هەیە. هێدنێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی ئەوقاف دەڵێن ئاماری ئیمامزادەکان لە سەرەتای شۆڕش ڕوون نەبووە و ئەوە لە کاتێکدایە ئامارێکی ڕوون سەبارەت بە ڕێژەی ئیمام زادەکان هەیە.

غولامعەلی جەعفەرزادە ئیمەن ئابادی لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی: زیادبوونی ئاماری ئیمامزادەکان هیچ پێگەیەکی یاسایی نییە و ئێمە ئێستا ١١ هەزار ئیمامزادەمان هەیە.

ئیمام زادەەە

کۆماری ئیسلامی گاڵتە بە هەستی دینی شێعەکان دەکات

ئیمەن ئابادی لە درێژەی قسەکانیدا باس لەوە دەکات ئێمە چاوەڕوانیمان هەبوو بەرپرسان سەبارەت بە هەبوونی ئیمامزادە ساختە و درۆیینەکان ڕوونکردنەوە بدەن، ئیمامزدە درۆیین و ساختەکان دەبێ کۆ بکرێنەوە و نابێ چیدیکە گاڵتە بە هەستی دینی خەڵک بکرێت.

بو گووتەی ئەو نوێنەرەی کۆماری ئیسلامی نەتەنیا کۆماری ئیسلامی ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەو هەموو ئیمامزادە نەداوە، تەنانەت ئەوڕۆ وای لێ هاتووە خەڵک پەڕ و  قوفڵ لە هێندێک دار دەدەن و دەیکەن بە ئیمامزادە!

جێگەی باسە، کۆماری ئیسلامی بە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە هەستی دینی شێعەکان لە ماوەی دەسەڵاتداری خۆیدا سەدان و هەزاران ئیمامزادە تەنیا بۆ کۆکردنەوەی پارە و ناردنی بۆ هێزە تیرۆریستییەکانی ناوچە درووست کردووە. بوونی ئەو ئیمامزادە درۆیینانەن تەنانەت ئەندام پەرلەمانەکانی کۆماری ئیسلامیشی هێناوەتە دەنگ.

ئیمامزادە