Skip to main content

پاسدارێکی دیکە لە سەوڵاوا کوژرا

پاسدارێکی دیکە لە سەوڵاوا کوژرا
AvaToday caption
posted onJuly 27, 2019
nocomment

دوێنێ هەینی ٤ی گەلاوێژ، لە ناوچەی "هەوار ژۆنینی دڵەمەرز"ى سەر بە شاری سەوڵاوا پاسدارێک کوژرا و دوو پاسداری دیکەش بریندار بوون.

قەرارگاى حەمزەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند "لە ئەنجامى تێکهەڵچوونى نێوان سوپاى بەیتولموقەدەسى کوردستان و دژە ئینقیلابییەکان، هادى ئۆجاقى ستوانى دووەم کە خەڵکى شارى قوروەیە کوژرا و دوو پاسدارى دیکەیش بریندار بوون"، بەڵام تا ئێستا هیچ یەک لە حیزبە کوردییەکان ئەم هێرشەیان بە ئەستۆ نەگرتووە.

هەرچەندە بە پێى ڕاگەیێنراوەکەى قەرارگاى حەمزە، چەند کەس لە زدی ئینقیلابییەکان بریندار و کوژراون و هەندێکیان هەڵاوێردراون و سوپا بەدوایانەوەیە و چەکوچۆڵێکى زۆریشیان کەوتووەتە دەست، ئاڤاتودەى لەم بارەوە پەیوەندى بە دیموکرات و کۆمەڵەکانەوە کرد، بەڵام هەموویان ئەمەیان ڕەت کردووەتەوە و بە درۆ هەمیشەییەکانى کۆمارى ئیسلامییان لەقەڵەم دا.

ئەمڕۆش سوپا بۆ بەدەستهێنانى عەتف و سۆزى خەڵک نمایشێکى لە نێو شارى قوروە ئەنجام دا و جاش و بنەماڵە جاش و سووپاییەکانیان بە زۆرى هێنایە سەر جادەکان تا نیشان بدەن کە هەموو شارەکە لەگەڵ ئەواندایە و بە درووشمدان هادییان خستنە بن خاکەوە.

شایانی باسە، سوپای تێرۆریستی پاسداران بە ئامانجی شەڕەنگێزی و نائەمنکردنی کوردستان و بە مەبەستی مانەوەی خۆی، لەم مانگەی دواییانەدا بەردەوام خەریکی گواستنەوەی چەکوچۆڵ و کەرەستەی سەربازییە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەریکى چەکدارکردنى جاشەکانە.

هادىى