Skip to main content

تاڵیبان زۆرى بۆ ئەفغانستان هێناوە

تاڵیبان زۆرى بۆ ئەفغانستان هێناوە
AvaToday caption
ئەفغانستان لە ترسى کوشتنى هێزە سەربازییەکانى بنکەکانى کەم دەکاتەوە
posted onJuly 24, 2019
nocomment

پۆلیسی ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە، ٢ گەلاوێژ ڕایگەیاند بە هۆی خەساری زۆری گیانی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی تاڵیبان بەری کەوتووە، کۆمەڵێک لە بنکە سەربازییەکانی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە دادەخات.

ڕاوێژکارانی ئەمریکایی چەندین ساڵە داوا لە فەرماندە سەربازییەکانی ئەفغانستان دەکەن کە بنکە سەربازییە دوورە دەستەکانیان دابخەن. پاساوی ئەمریکاییەکان بۆ ئەو کارە ئەوە بووە کە ئەو بنکە سەربازییانە جگە لە لایەنی نمایشی هیچ قازانجێکی دیکەیان نییە و تاڵیبان بە کەڵکوەرگرتن لە تەکنۆلۆژی شەڕی تایبەت بە شەو، زۆر بە سانانیی دەتوانێ بیانکاتە ئامانج.

الیبان و ئەفا

٦ هەزار و ٤٥٣ بنکەی سەربازی دادەخرێن

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە بە هۆی ئەو گەڵاڵە ٦ هەزار و ٤٥٣ بنکەی دوورەدەست دادەخرێن بۆ ئەوەی هەم ژمارەی ئەو سەربازانەی لە سەربازی هەڵاتوون کەم ببنەوە و لە لایەکی دیکە ئاستی خەسارە گیانییەکانى هێزی سەربازی ئەو وڵاتە کەم بکرێتەوە.

عەبدولموقیم عەبدولڕەحیم زی، سەرۆکی گشتیی بەشی گەڵاڵە و چالاکییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، گووتویەتی: لە هەنگاوی یەکەمدا ٢١٠ پرسگە لە ١٧ ویلایەت دادەخرێن و ٢٠٠ بنکەی سەربازی دیکەش بەرەو داخران دەچن. بە گووتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، بنکە سەربازییە دوورەدەستەکان هیچ خێرێکیان بۆ ئەمنیەتی ئەفغانستان نەبووە و تەنیا ئامانجێکی ئاسان بوونە بۆ تاڵیبان، بۆ ئەوەی بیانکاتە ئامانج و کۆنترۆڵیان بکات.

وتەبێژێکی دیکەی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاندووە دەوڵەتی ئەفغانستان هەوڵی ئەوە دەدات بە تێکەڵکردنی ژمارەیەک لە ناوەندە سەربازییە دوورەدەستەکانی، ناوەندی گەورەتر و بەهێزتری سەربازی درووست بکات.

ئەشرەف غەنی، سەرکۆماری ئەفغانستان ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو لە ساڵی ٢٠١٥ى زایینى، ٢٨ هەزار سەرباز و پۆلیسی ئەفغانستان لە شەڕ لەگەڵ تاڵیبان کووژراون.

تەقینەوەەە