Skip to main content

سەربەخۆیی تایوان لە نێوان ئەمریکا و چین

سەربەخۆیی تایوان لە نێوان ئەمریکا و چین
AvaToday caption
چین بۆ ئەمریکا: تایوان بەرەو سەربەخۆیی بڕوا، شەڕ دەکەین
posted onJuly 24, 2019
nocomment

وەزارەتی بەرگری چین ڕۆژی چوارشەممە، دووی مانگی گەلاوێژ، هۆشداری ئەوەی دا کە ئەگەر پشتگیرى تایوان بکرێت بۆ ئەوەى سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت، ئەوا چین ئامادەیە بۆ ئەو شەڕەى کە لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێت.

پێکەن وێرای ڕەخنەگرتن لە ئەمریکا بە هۆی فرۆشتنی چەک بە تایوان، واشنتۆنی بە لاوازکردنی سەقامگیری جیهان تاوانبار کرد. ئەمە دواى ئەوە دێت کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا ڕەزامەندی دەربڕی بە فرۆشتنی کۆمەڵێک چەک و چۆڵى سەربازی بە تایوان.

ژمارەیەک تانک و موشەکی زەوی بۆ ئاسمانی ئیستینگێر لەو چەکانەن کە واشنتۆن ڕەزامەندی دەربڕیوە بیانفرۆشێت بە وڵاتی تایوان و بەهای ئەو چەکانەش دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە.

چین و ئەمریکااا

چین گەمارۆ دەخاتە سەر کۆمەڵێک کۆمپانیای سەربازی

وەک کاردانەوە بە بڕیاری ئەمریکا، چین ڕایگەیاند گەمارۆ دەخاتە سەر ئەو کۆمپانیایانەى کە بەشدارى ئاڵوگۆڕ و فرۆشتنى چەکوچۆڵى سەربازی لەگەڵ تایوان دەکەن.

پێکەن جەختی لەوە کردووەتەوە هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی تایوان بە شێوەیەکی ئاشتیانە ببێتە بەشێک لە وڵاتی چین. ووکیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگڕی چین ڕۆژی چوارشەممە باسى لەوە کرد کە ئەرتەشی چین ئامادەی شەڕکردنە لەگەڵ ئەو کەسانەی بوێری ئەوە دەکەن، هەنگاو بۆ جیاکردنەوەی تایوان لە چین بدەن.

تایوانن

تایوان: چین خۆت لە شەڕ دوور بگرە

دەوڵەتی تایوان بە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی چین، داوای لە پێکەن کردووە خۆ ببوێرێ لە بەکارهێنانی تووندوتیژی. بو گووتەی تایوان، ڕەفتاری شەڕخوازانەى چین، ئاشتی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

شایەنى باسە چین، تایوان بە یەکێک لە پارێزگاکانی خۆی دەزانێ و لە بەرامبەردا ئەمریکاش سەرەکیترین وڵاتە لە ئاستی دونیا کە چەک و چۆڵى سەربازی بە تایوان دەفرۆشێت.