Skip to main content

حوسەین عەلیزادە: کەسێک لە دەنگ و ڕەنگ نادۆزیتەوە فکرى فەرهەنگى هەبێت

حوسەین عەلیزادە: کەسێک لە دەنگ و ڕەنگ نادۆزیتەوە فکرى فەرهەنگى هەبێت
AvaToday caption
posted onJuly 21, 2019
nocomment

حوسەین عەلیزادە یەکێکە لە ڕووکارە دیارەکانى مۆسیقاى کلاسیک لە ئێران. لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسی فێستیڤاڵى نیشتمانى مۆسیقاى لاو، ڕەخنەى لە ڕوانگەى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى سەبارەت بە مۆسیقا گرت.

عەلیزادە لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە گوتى "چەندین ساڵ گوتمان و لەو بڕوایەداین کە تەنانەت کەسێک لەم دەنگ و ڕەنگە نادۆزیتەوە کە فکرى هەرهەنگى هەبێت. دەنگ و ڕەنگ کە مۆسیقى بە بەشێک لە فەرهەنگ هەژمار ناکات، کەواتە هزر و تێگەیشتن و فکرکردنەوەیان دژە فەرهەنگییانەیە".

ئەم ژەنیار و ئاوازدانەرە گەورەیەى ئێران دەڵێت "واى بە حاڵى ئەو گەلەى کە دەنگ و ڕەنگەکەى گرنگى بە مۆسیقا نەدا و لە بەهاى مۆسیقا تێ نەگات. مۆسیقا هى هەموو مێژووى ئەم فەرهەنگەیە. هیوادارم بە هەوڵەکانى فێستیڤاڵى لاوان ئەنجامێکمان دەست کەوێت و ئەگەر دەستمان نەکەوێت، ئێمە هەمیشە ڕەخنە دەگرین لەو دۆخەى کە دەنگ و ڕەنگ بۆ مۆسیقاى دروست کردووە.

عەلیزادەە

عەلیزادە ئاماژەکردن بە یەکێک لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان کە خەریکى دۆزینەوەى بەهرەدارەکانە، گوتى "بەداخەەو ئێمە بەیانى تا نیوەشەو دژى ڕۆژئاوا دروشم دەدەین، کەچى فۆڕم و شێوە و ڕووکارى بەرنامەکانیشمان لەوان دەچن. لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکانى ئێمە، پڕوپاگندەى بازرگانى لە لووتکەى گرنگیپێدانەکانى ئێمەدایە".

ئەم مۆسیقار و ئاوازدانەرە گوتیشى "ئێمە دەمانەوێت مۆسیقاى وڵات لەم زەلکاوە کە تێى کەوتووە، دەریبێنین. حەرام و حەراڵکردنى مۆسیقا لەبارەى فێستیڤاڵەوە هەڵەیە".

حوسەین عەلیزادە یەکێکە لە مۆسیقار و ئاوازدانەر و توێژەرەکانى بوارى مۆسیقا کە سێ خەڵاتى گریمى وەرگرتووە و مۆسیقاى چەندین فیلمى بەنێوبانگ و گەورەى وەرگرتووە و ئێستا تەمەنى ٦٨ ساڵە.