Skip to main content

شەڕەکەى نێوان حدکا و سوپاى پاسداران لەسەر کۆڵبەران بووە

شەڕەکەى نێوان حدکا و سوپاى پاسداران لەسەر کۆڵبەران بووە
AvaToday caption
شەڕى نێوان حدکا و سوپاى پاسداران ٢ کاتژمێرى خایاندووە
posted onJune 30, 2019
nocomment

 

پێشمەرگەکانى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران لە ناوچە شاخاوییەکانی پیرانشار ڕووبەڕووى سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى بوونەتەوە.

لە هەواڵێکى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى حدکا هاتووە کە "پێشمەرگەکان بۆ پاراستنی کۆڵبەران، لەگەڵ سپای تێرۆریستی پاسداران دەرگیر بوون"ـە.

کاتى تێکهەڵچوونەکەى نێوان پێشمەرگەکانى حدکا و سوپاى پاسداران کە ٣:٣٠ی دوانیوەڕۆ بووە بە کاتی ڕۆژهەڵاتى کوردستان، زیاتر لە دوو کاتژمێرى خایاندووە و دواى ئەوەش سوپاى پاسداران تۆپبارانی ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستانی لە سنووری چۆمان و بەردەسووران و شوێنی ژیانی خەڵکی ئاساییان کردووە.

تا ئێستا نە لە لایەن حدکا و نە لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە باسى زیانە گیانییەکان نەکراوە!