Skip to main content

دەوڵەتی ڤەنزوێلا و ئۆپۆزۆسیۆن گفتوگۆ دەکەن

دەوڵەتی ڤەنزوێلا و ئۆپۆزۆسیۆن گفتوگۆ دەکەن
AvaToday caption
posted onJune 30, 2019
nocomment

 

دانوستانی ڕاستەوخۆ بۆ دیتنەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ قەیرانی سیاسی ڤەنزوێلا وابڕیارە حەوتووی داهاتوو جارێکی دیکە دەست پێ بکاتەوە. ئەو هەواڵە لە لایەن سەرچاوە ئاگادارەکانی کاروباری سیاسیی ڤەنزوێلا بڵاو کراوەتەوە.

 

تا ئێستا نوینەرانی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرکۆماری ڤەنزوێلا و خوان گوایدۆ، ڕێبەری ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو وڵاتە دوو جار پێکەوە دانوسانیان کردووە، کەچی هیچ ئاکامێکی نەبووە. نۆروێژ کە ڕۆڵێ ناوبژیوانی لە قەیرانی سیاسی و شەڕی دەسەڵاتی لە ڤەنزوێلا خستووەتە سەرشانی خۆی، بڕیارە بە زوویی شوێنێک بۆ بەڕێوەبردنی خوولی سێیەمی دانوسانەکان دیاری بکات.

ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوسانەکان کاتێک بڵاو کرایەوە، کە دەوڵەتی ڤەنزوێلا هەواڵی ئازادبوون و ڕادەستکردنەوەی ٥٩ هاووڵاتی کۆلۆمبیایی بڵاو کردەوە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لەو هەنگاوەی ڤەنزوێلا کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە میشێل باشلە، بەڕێوەبەری بەرزی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان چەند ڕۆژێک پێشتر سەردانی کاراکاسی کردبووە و داوای لە دەوڵەتی ڤەنزوێلا کردبوو کار بکات بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانە.

گوایدۆ

نیکۆلاس مادۆرۆ گووتویەتی: ئەنجامدانی دانوسان لەگەڵ ئۆپۆزۆسیۆن تاقە ڕێگەیە کە دەتوانێ ڕۆڵی هەبێ لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ڤەنزوێلا. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە شەشی مانگی پووشپەڕ ڕایگەیاندبوو کە خوازیاری درێژەی دانوسانەکانە.

لە بەرامبەردا خوان گوایدۆ بە بڵاوکردنەوەی تویتێک ڕۆژی هەینی ٢٨ حوزەیران گووتبوی بۆ ئەنجامدانی دانوسان پشتیوانی هاوپەیمانەکانی خۆی لەپشتە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە نە مادۆرۆ و نە گوایدۆ، لەو باوەڕەدانین کە گەیشتن بە ڕێگە چارەسەرێک بۆ قەیرانی ڤەنزوێلا بەو زووانە ڕوو بدات.

گوایدۆ پێداگری دەکات لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ئەوە لە کاتێکدایە کە مادۆرۆ دژی ئەوەیە. قەیرانی قووڵی ڕۆڵی هەبووە لە زیادکردنی قەیرانی سیاسی ئەو وڵاتە و هەژاری و بێکاری بووە بە هۆی ئاوارەبوونی دە لەسەدی دانیشتووانى ئەو وڵاتە.

ڤەنزوێلا