Skip to main content

قەڵغانی مووشەکی ئێران لە سووریا ئاشکرا بوو

قەڵغانی مووشەکی ئێران لە سووریا ئاشکرا بوو
ئەگەری هەیە تاران لەو رێگەیەوە مووشەک ڕادەستی  حیزبوڵای لوبنانى بکات
مانگە دەستکردەکان شوێنێکى دروستکردنى قەڵغانی مووشەکییەکەى ئێرانیان دیارى کردووە
posted onSeptember 2, 2018
nocomment

 

بەپێی زانیارییە تەکنەلۆژییەکان، کۆمارى ئیسلامی ئێران، لە ڕۆژئاواى سووریا سەرقاڵی دروستکردنى پێگەى قەڵغانی مووشەکى سەربازییە.

 

ئەو وێنانەى کە لە لایەن مانگى دەستکردی نێودەوڵەتی   Image Sat International بڵاو کراوەتەوە دەرکەوتووە کۆمارى ئیسلامى لە لە دۆڵى (جەهەنم ـ دۆزەخ)ـى ناوچەى بانیاس خەریکى دروستکردنى ئەو پێگە سەربازیەیە. وێستگەى دۆڵى دۆزەخ، کە تاران کاری تێدا دەکات هاوشێوەى پێگەى سەربازی بارشین و خۆجیری سەربازیی ئێران دروست کراون.

راپۆرتە میدیاییەکان دەریانخستووە "پێشبینى دەکرێت هەمان تیمە ئێرانییەکان بەرپرسى نەخشەسازی و دروستکردنی ئەو وێستگەیە بن، کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە و، چاوەڕوانیش دەکرێت لە مانگە سەرەتاییەکانى 2019 کارەکان تەواو بن".

وێنەى یەکەم

وێنەى یەکەم

 

هاوکات مانگە دەستکردەکان شوێنێکى دیکەیان لەو وڵاتە دۆزیوەتەوە کە تاران خەریکی دروستکردنى قەڵغانی مووشەکییە، کە دەکەوێتە ناوچەى مسیافى باکوورى رۆژئاواى ئەو وڵاتە و، لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە کراوەتە وێستگەیەک بۆ بەرهەمهێنانى مووشەکی زەمین بە زەمین.

ئەو سەربازگەیە هەمان شوێنە کە 7 ئەیلوولی 2017 لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیلەوە هێرشکرایە سەری.

هەریەک لە مسیاف و دۆڵى دۆزەخ دەکەونە پانتایی کارکردنى سیستەمى قەڵغانی مووشەکى ئێس 400 رووسی، کە هێزەکانیان لە ناوچە فراوانەکانى دیمەشق بڵاوە پێ کردووە بۆ پاڵپشتىکردنی دەسەڵاتەکەى بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا.

وێنەى دووەم

وێنەى دووەم

 

سەرچاوەکان لە بارەى هۆکارى هێرشنەکردنی ئیسرائیلیش بۆ سنوورى دەسەڵاتەکانى مۆسکۆ لەو ناوچەیە دەگەرێنەوە، کە ئێران چالاکییە سەربازییەکانى تێیدا ئەنجام دەدات. راپۆرتەکان ئەوەشیان باس کردووە "هەڵبژاردنى ئەو ناوچەیە لە لایەن تارانەوە، بە هۆى گواستنەوەى بەشێک لە ژێرخانى ستراتیژی بنەڕەتی دیمەشقە بۆ ئەو ناوچەیە کە لە دواى پێشهاتەکانى شۆرشی سووریا بەرێوە چووە".

ئەم هەنگاوەش لێدوانەکانى  ئەمیر حاتەمی وەزیرى بەرگرى کۆمارى ئیسلامی ئێران دووپات دەکاتەوە، کاتێک گوتى "وڵاتەکەى تواناى هاریکاریکردنى دیمەشقی هەیە بۆ ئەوەى توانا سەربازییەکانى فراوانتر بکات"، کە لە گەشتێکی بە یاوەرى بەرپرسانى سوپاى پاسداران ئەو ناوچەیەى بەسەر کردەوە.

وێنەى سێیەم

وێنەى سێیەم

 

راپۆرتەکان جەخت لەوەش دەکەنەوە ئێران وەک حاتەمی ئاشکرای کردووە و، مانگە دەستکردەکانیش دەیسەلمێنن "تاران دەیەوێت دووبارە رژێمەکەى ئەسەد تواناى پەرەپێدانى و دروستکردنى مووشەکی زەمین بە زەمینی هەبێت".

لەم چەند مانگەى دواییدا چەندین هێرش کراوەتە سەر وێستگە سەربازییە جیاوازییەکانى سووریا، یەکێک لەوانەش کەرتى چوارى ناوەندی توێژینەوەو لێکۆڵینەوەى زانستى سووریا بووە، کە پێی دکتۆر عەزیز ئەسبەر بەرێوەبەرى پرۆژەکە کرایە ئامانج.

وێنەى چوارەم

وێنەى چوارەم

 

ئەسبەر، یەکێک لە کەسایەتییە نزیکەکانى ئێران و حزبوڵای لوبنانی بووە و، پەیوەندییەکى تایبەتى لەگەڵ تاران هەبوون و پێشبینى ئەوەش دەکرا کە "ڕۆڵێکى سەرەکیی هەیە لە دروستکردنى وێستگەکانى مەسیاف و دۆڵى دۆزەخى ئێرانی لەنێو خاکی سووریا".

ئەگەری ئەوەش دەکرێن تاران لەو رێگەیەوە هەوڵێک بۆ رادەستکردنى ئەو مووشەکانە بکات بۆ هاوپەیمانانى لەنێو حزبوڵای لوبنانى.

 

وێنەى پێنجەم
وێنەى پێنجەم

 

وێنەى شەشەم

وێنەى شەشەم

 

وێنەى حەوتەم

وێنەى حەوتەم

 

وێنەى هەشتەم

وێنەى هەشتەم

 

وێنەى نۆیەم

وێنەى نۆیەم

وێنەى دەیەم

وێنەى دەیەم