Skip to main content

ئەنجوومەنی ئاسایش هێرشی سەر نەوتهەڵگرەکانی ئیدانە کرد

ئەنجوومەنی ئاسایش هێرشی سەر نەوتهەڵگرەکانی ئیدانە کرد
AvaToday caption
posted onJune 25, 2019
nocomment

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وێرای ئیدانەکردنی هێرشی سەر نەوتهەڵگرەکان لە دەریای عومان، ئەو ڕووداوەی بە مەترسییەکی جدی بۆسەر ئەمنیەتی ناوچەکە ناوبرد.

 

لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش کە لە پشت دەرگا داخراوەکان و شەوی رابردوو بەڕێوە چوو، لە ڕاگەیەندراوی کۆتاییدا داوا لە لایەنەکان کراوە، هێمن بن و هەروەها ئەو هێرشانەی بە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر هاتوچۆی ئازادانەی کەشتی و دابینکردنی وزەی جیهان نێوزەد کرد.

لەو دانیشتنەدا، جاناتان کۆهێن، سەرپەرشتی نوێنەرانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک بەڵگەی لەمەڕ ئەو هێرشە و دەستێدابوونی ئێران تێیدا بڵاو کردەوە. ئەمریکا، ئێران بە بەرپرسی ئەو هێرشە دەزانێ و لەو پەیوەندییەدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا فیلمێکی بڵاو کردووەتەوە کە نیشانی دەدات پاپۆڕێکی سوپای پاسداران پاشماوەی مینێک کە نەتەقیبووە ، لە یەکێک لەو کەشتیانەی کە هێرشی کردبووە سەر بڵاو دەکاتەوە.

ئێران و یی

پێشتر برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕووبە کۆمیتەی لاوەکی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گووتبوی: ناوەندە سیخوڕییەکانی ئەمریکا پشتڕاستی دەکەنەوە کە پاپۆرە ئێرانییەکان لە گەرووی هورمز و لە ڕۆژانی ١٢ و ١٣ مانگی ژوئەن لە نەوتهەڵگرێکی نۆروێژی بە ناوی "فرانت ئاڵت ئایر" و نەوتهەڵگرێکی ژاپۆنی بە ناوی " کوکوکا کوریجس" نیزیک بوونەوە.

بە گووتەی سەرچاوە ئیتلاعاتییەکانی ئەمریکا نیزیک بوونەوەی پاپۆرەکانی وڵاتى ئێران لەو کەشتیانە پێش لە ڕوودانی تەقینەوە لە نەوتهەڵگرەکاندا بووە.