Skip to main content

قەیرانى نێوخۆیی سوپا پاش ئاشکرابوونى تێوەگلانى لە بوومەلەرزەکانى کرماشان و ئەهواز!

قەیرانى نێوخۆیی سوپا پاش ئاشکرابوونى تێوەگلانى لە بوومەلەرزەکانى کرماشان و ئەهواز!
کۆمارى ئیسلامى دەستى لە کوشتنى هەزاران کەسى بوومەلەرزەکانى کرماشان و ئەهواز هەبوو.
تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى بەڵگەى زیاتر لەسەر پشتى پەردەى بوومەلەرزەکانى کرماشان و خورسان بڵاو دەکاتەوە
posted onAugust 29, 2018
nocomment

 

ڕۆژێک پاش ئاشکرابوونى بەڵگە نهێنییەکانى تێوەگلانى سوپاى پاسداران لە بوومەلەرزەکانى کرماشان و ئەهواز، سوپا داواى لە فەیزوڵا ڕەنجبەر فەرماندارى کرماشان کردبوو کە لە تەلەفزیۆنى پارێزگا دەرکەوێت و لەبارەى بوومەلەرزەکانەوە قسە بکات.

 

ڕەنجبەر لە قسە بۆدانراوەکانیدا، ڕاستەوخۆ ددانى بەوەدا ناوە تا بانەمەڕى ساڵى ١٣٩٨، ئەو بوومەلەرزانەى کە لە پارێزگاى کرماشان ڕوودەدەن، هیچ کامیان ناگەنە ٧ پلەى ڕیختەرى.

 

بوومەلەرزەکانى کرماشان و ئەهواز لە ئەنجامى هەندێک پلان و پڕۆژەى کۆمارى ئیسلامین

بوومەلەرزەکانى کرماشان و ئەهواز لە ئەنجامى هەندێک پلان و پڕۆژەى کۆمارى ئیسلامین

 

ئەم زانیارییە دەرپەڕاندنەى ڕەنجبەر بووە هۆى ئەوەى کە خەڵکى کرماشان و بینەرانى گفتوگۆ تەلەفزیۆنییەکەى، دڵنیا ببنەوە لەوە کە پڕۆژەى نهێنى MSN ـى سوپا، هۆکارى بوومەلەرزە وێرانکەرەکانى ئەم پارێزگایەیە، چونکە لە ئەمریکا و وڵاتانى پێشکەوتووى دونیا بەتایبەت ژاپۆن و ئەڵمانیا، تا ئێستا هیچ کەس نەیتوانیوە بەم شێوەیە و بەم سادەییە پێشبینى بۆ بوومەلەرزە بکات و تەنانەت بەڵێنى ئەوە بدات کە بوومەلەرزەکان لە چ ئاست و پلەیەکن!!!

 

تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، بەم زووانە زانیارى زیاتر لە پشتى پەردەى بوومەلەرزەکانى پارێزگاى کرماشان و خوزستان بڵاو دەکاتەوە.