Skip to main content

نیۆیۆرک تایمز: کۆمارى ئیسلامى ناهێڵێت لە تاران کار بکەین

نیۆیۆرک تایمز: کۆمارى ئیسلامى ناهێڵێت لە تاران کار بکەین
AvaToday caption
posted onJune 11, 2019
nocomment


ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیۆیۆرک تایمز ڕۆژی دووشەممە بڵاوى کردەوە کە بەرپرسانی ڕژێمی ئێران ماوەی چوار مانگە پێشیان بە کارکردنى تۆماس ئێردبرینک هەواڵنێری ئەم ڕۆژنامەیە گرتووە و ناهێڵن درێژە بە کارى ڕۆژنامەنووسى بدات!

 

ئەم ڕۆژنامە بڵاوى کردووەتەوە کە "تۆماس ئێردبرینک، هاووڵاتى هۆڵەندی کە لە ساڵی ۲۰۱۲ـەوە تا ئێستا وەک هەواڵنێری ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ئێران چالاکە و لە تاران نیشتەجێیە، بەڵام لە کۆتاییەکانی ڕێبەندانى ئەمساڵەوە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ڕێگەپێدانی کارەکەی نەیتوانی درێژە بە ئیشەکەی بدا".

نیۆیۆرک تایمز هەروەها نووسیویەتى، پاش بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتگەلێک لەم بارەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بڕیاری داوە هەواڵی پێشگرتن بە چالاکی تۆماس ئێردبرینک لە ئێران ئاشکرا بکاتەوە.

مایکێل سکێلمەن، سەرنووسەری گۆڤاری تایمز، سەبارەت بەمە گوتوویەتى "بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەیان جار دڵنیاییان پێم داون کە بەم زووانە ڕێگەپێدانی ئیشەکەی تۆماس ئێردبرینگ نوێ دەکەنەوە، بەڵام بۆ بەدواخستنەوەکان و هەروەها بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێگەپێدانەکەی هیچ هۆکارێکیان نەخستووتە بەردەست".