Skip to main content

خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری دایە بانکێکی ئەمریکایی سەبارەت بە دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئێران

خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری دایە بانکێکی ئەمریکایی سەبارەت بە دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئێران
AvaToday caption
posted onMay 29, 2019
nocomment

 

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند یەکێک لە کۆمپانیاکانی لقی دامەزراوەی بازرگانی "ستیت ستریت" گەمارۆکانی ئێرانی دەورداوەتەوە. خەزێنەداری ئەمریکا لەم قوناغەدا هۆشداری داوەتە ئەو کۆمپانیایە و سزای ماڵی بۆ ڕەچاوە نەکردووە.

 

بەپێ ڕاپۆرتی رۆژنامەی وال ستریت ژۆرناڵ و لە ڕاپۆرتێک کە ۷ی جۆزەردان بڵاو کرایەوە، وەزارەتی خەزێنەداری گوتوویە ئەم بانکە  پارەی بۆ کەسێک کە لەئێراندایە جێبەجێ کردووە.

بەپێ ڕاگەیاندنی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، بانکی ستیت ستریت ٤٥ جار پارەی خانوونشینکراوانی جێبەجێ کردووە کە ۱۱ هەزار دولار لە ساڵانی ۲۰۱۲ تا ۲۰۱٥ لەبەردەگرێت. ئەو کەسەش کە پارەکەی وەرگرتووە شارومەندێکی ئەمریکاییە کە پارەکە خراوەتە هەژماری بانکی ئەمریکاییەکەی، بەڵام خۆی لە ئێراندا نیشتەجێیە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە نامەیێکدا ڕوونی کردووتەوە کە بانکی ستیت ستریت، بەرەبەرە پڕۆسەی خۆی چاک کردووتەوە و بەم بۆنەوە سزای ماڵی نایگرێتەوە.