Skip to main content

سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا: هەڵوەشانەوەى ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئیستەنبوڵ هەڵە بوو

سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا: هەڵوەشانەوەى ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئیستەنبوڵ هەڵە بوو
AvaToday caption
posted onMay 25, 2019
nocomment

 

سەڕۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێ بۆ دیاریکردنی شارەداری ئیستەنبوڵ ڕاوەستا، چونکە بەڵگەی ئەم کۆمسیۆنەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشووی بە ناتەواو زانی. لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی تورکیا پاڵێوراوی دژبەری پارتی دادوگەشەپێدان، سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکە بوو.

 

سەعدی گۆڤەن، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ئاست هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشوو بۆ دیاریکردنی شارەداری ئیستەنبوڵ هەڵوێستی توندی گرتووە و ڕای خۆی سەبارەت بەمە لە نامەیێکدا ڕاگەیاندووە. ئەم نامەیە بە ۲۰۰ لاپەڕەی بەڵگەی ئەم کۆمسیۆنە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی شارەداری ئیستەنبوڵەوە نووسێنراوە. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۱ی جۆزەردان، هۆکارەکانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوەی هەڵبژاردنەکان، بڵاو کردەوە بەڵام سەرۆکی ئەم کۆمسیۆنە بەڵگەکانی بەناتەواو زانی.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی خۆی سەبارەت بەوەی کە نابێ هەڵبژاردنەکان دووپات بکرێتەوە نووسیویە: سەرۆکی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکان لە ۷٥٤ بنکەدا، بە پێچەوانەی ئەو شتەی کە لە یاسادا دیاری کراوە، کاربەدەستی دەوڵەت نەبوونە. هەر ئەنجوومەنێکی هەڵبژاردن بریتییە لە ۷ کەس و هیچ جۆرە بەڵگەیێک بوونی نییە کە پیشان بدا سەرۆکە پەیوەندیدارەکە توانیویەتی بە تەنیایی لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە کاریگەریی هەبێت.

هەروەها گۆڤەن گوتوویەتی کە بە پێ دیاریکردنی شێوەی ڕاهێنانی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکان، تێکەڵکردنی نائاسایی ئەم ئەنجومەنانە هۆکاری پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەژمار ناکرێت. دەبێ ئەوەش لەبەرچاو بگیردرێت کە چاودێری پارتی داد و گەشەپێدان خۆی لەم بنکانە بەشدار بووە. لە هەڵبژاردنی شارەدارییەکانی تورکیا، پارتی "دادوگەشەپێدان" بە سەرۆکایەتى ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکۆماری تورکیا، بێن عەلی یێڵدرم ـى سەرۆکی پەڕلەمانی پاڵێوراوی هەڵبژاردنی شارەداری ئیستەنبوڵ کردبوو کە ئەم کێبڕکێیەی بە ئەکەرەم ئیمام ئۆغلوو پاڵێوراوی پارتی کۆماریخوازی گەل دۆڕاند. پارتی داد و گەشەپێدان دژی ئەم ئەنجامە، سکاڵای بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمار کرد.

لە کۆتایی مانگی مارس، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی شارەداری ئیستەنبوڵ لە لایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە، بەڵام لەسەر داوای پارتی داد و گەشەپێدان هەڵوەشایەوە. ئەم کردەوە دژایەتی زۆری لە نێوان ئوپۆزیسیۆن و تەنانەت ئەندامانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان، وەک ئەحمەد داوود ئۆغڵوو سەرۆکوەزیرانی پێشوو و عەبدوڵا گول سەرکۆماری پێشووتری تورکیای لێکەوتەوە. ئێستا سەرۆکی ئەم کۆمسیۆنەش ڕۆیشتووتە نێو کۆی دژبەرانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە.